جۆینی تیلیگرام بن

گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە ڕێگەیەکی جیاواز هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە ڕێگەیەکی جیاواز هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

٧ڕۆژ

گرووپە میلیشیا شیعەكانی عێراق لە سوریاوە هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل ئەوەش بەهۆی فشارەکانی حکوومەتی عێراقەوە دێت لە ترسی تۆڵەکردنەوەی ئیسرائیل.

سێ‌ سەرچاوەی عێراقی نزیك لە گروپەکانی بەرگری ئیسلامی ئاشكرایانكردووە هێرشەكانی ئەم دواییەیان بۆ سەر ئیسرائیل لەناو خاكی سوریاوە ئەنجامداوە نەك عێراق.

رۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە گرووپە شیعەکانی عێراق لەمەودوا زیاتر لەناوخاکی سوریاوە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.

پێشتر گرووپەکانی بەرگری ئیسلامی عێراق رایانگەیاندبوو لیوایەکی تایبەتیان لەناو خاکی سوریا بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دامەزراندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئیسرائیل هۆشداری ئەوەیدابوو وەڵامی توندی ئەو گرووپانەی ناو عێراق دەداتەوە، بۆیە سودانی چەند جارێک بۆ رێگریکردن لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل پەنای بۆ ئەمریکییەکان بردووە.

هاوکات ئێستا حکوومەتی عێراق فشارەكانی چڕكردوەتەوە بۆ دورخستنەوەی عێراق لە بازنەی جەنگ و داوای لە گرووپە چەکدارەکان کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل رابگرن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو