جۆینی تیلیگرام بن

لە بەرژەوەندی هێزەکانی پێشمەرگە بڕیارێک دراو کەس و کاریشیان دەگرێتەوە

لە بەرژەوەندی هێزەکانی پێشمەرگە بڕیارێک دراو کەس و کاریشیان دەگرێتەوە

لەبارەی سیستمی بیمەی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگەوە روونکردنەوە دەدرێت و لە نەخۆشخانە حكوومی و تایبەتەكان چارەسەریان بۆ دابین دەكرێت و 70%ـی خەرجییەكانیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.

ڕەزا ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری پزیشكیی گشتیی پێشمەرگە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاندووە، هەر پێشمەرگەیەك دەتوانێت لە ڕێگەی سیستمەكەوە نووسراوێكی ڕاستەوخۆ بكات، پاشان لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندی پزیشكییەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت كە چۆن لە ڕێگەی نەخۆشخانە تایبەت و حكوومییەكان چارەسەر وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو پێشمەرگانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، لە ڕێگەی سیستمی بیمەی تەندروستییەوە، بەشێك لە چارەسەرەكانیان وەردەگرن و هەر پێشمەرگەیەكیش ڕێگەپێدانی پێشوەختەی هەبێت بۆ چارەسەركردن، تا ڕێژەی 70% گەڕانەوەی خەرجی بۆ دەكرێت.

لەبارەی ئەو پێشمەرگانەشەوە كە ڕێگەپێدانیان نییە وتی، ئەو پێشمەرگانەی بە هەر هۆكارێك ڕێگەپێدانیان نەبێت، لە ڕێگەی لیژنەی پزیشكییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و تا 25% گەڕانەوەی خەرجی چارەسەرییەكەی بۆ دەكرێت.

دەشڵێت سیستمی بیمەی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ خزمەتكردنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگەیە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە فراوانتر دەكرێت، كە جگە لە خودی پێشمەرگەكە، خێزانەكەشی دەتوانێت لەو خزمەتگوزارییە سوودمەند بێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو