جۆینی تیلیگرام بن

گرنگترین هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ چین؟

گرنگترین هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ چین؟

نەخۆشخانەی میهرەبانی بڵاوی كردەوە، چەندین هۆكار هەن بۆ هەڵوەرینی قژ لەوانەش گرفت لە هۆرمۆنەكاندا- لە تەمەنی هەرزەكاریدا و بە تایبەت لەو كاتانەی كە كیس لەسەر هێلكەدان دروست دەبێت لە خانماندا و زیاد بوونی ئاستی هۆرمۆنی ئەندرۆجین لە پیاواندا هۆكارە بۆ ڕوتانەوەی قژ .

نەخۆشخانەی میهرەبانی لەبارەی هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ لە ڕاگەیەندراوێكدا بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

گرنگترین هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ چین؟

یەكەم- هۆكاری بۆماوەیی – ئەم حاڵەتە لە تەمەنێكی زووەوە دەردەكەوێت و جگە لەمەش پەستانی دەرونی یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ .

دووەم- گرفت لە هۆرمۆنەكاندا- لە تەمەنی هەرزەكاریدا و بە تایبەت لەو كاتانەی كە كیس لەسەر هێلكەدان دروست دەبێت لە خانماندا و زیاد بوونی ئاستی هۆرمۆنی ئەندرۆجین لە پیاواندا هۆكارە بۆ ڕوتانەوەی قژ .

سێیەم- زۆر خواردنی ژەمە خێراكان – ئەو كەسانەی ژەمی خێرا زۆر دەخۆن و ڕێژەی ئاسن و ڤیتامین لە لەشیاندا كەمدەبێتەوە، ئەمانە هۆكار دەبن بۆ هەڵوەرینی قژ .

چوارەم- توڕەی و ماندوێتی و كاركردنی بەردەوام و بە تایبەت كاتی تاقیكردنەوە و ئەركی قورس، هەموو ئەم حاڵەتانە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ .

پێنجەم- تێكچوونی ئاستی دەردانی هۆرمۆنەكانی ڕژێنەكانی پەریزاد بە بەرز بوونەوە یان نزم بوونەوەی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ .

شەشەم- خواردنی هەندێك جۆری دەرمان، وەك دەرمانەكانی چارەسەری زیپكە و كەپسولی تایبەت بە دابەزاندنی كێش .

حەوتەم- زۆر بەكارهێنانی موجەفیفە و ئامێرە گەرمەكان، لەگەڵ جێڵ بۆ رێكخستنی قژ .

بۆ ذڵنیا بوون لە هۆکارەکانی هەڵوەڕێنی قژتان تاقیگەمان ئەم تێستانە ئەنجام دەدات:

هۆڕمۆنی Testosterone

هۆڕمۆنەکانی غودە T3 ,T4 ,Tsh

پێکهاتەکانی گشتی خوێن CBC

ئاسن Iron

زینک zinc

ڤیتامین: vitamin D3

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو