وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ڕۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان بڵاوده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش،
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، “بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان ئاڤاهییا به سه‌ركه‌وتویی و ئاسانكاری له جوڵه و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون، هه‌روه‌ها لایه‌نه یارمه‌تیده‌ره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له ماوه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی 20 و 21ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 ئه‌م ڕێنماییانه‌مان ده‌ركرد:
ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم:
یەکەم:
سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دوه‌م له كاتژمێر (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كو كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دوه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
دووه‌م:
جوڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنوردار ده‌كرێت (له نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له نێوان ناحیه و قه‌زا و به پێچه‌وانه‌وه)، جگه له حاڵه‌ته مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سروشتی و ئه‌منی.
سێیه‌م:
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه به فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جوڵه و هاتوچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به هه‌مان شێوه، ڕۆژنامه‌نوسان و ڕاگه‌یاندكاران كه لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له دو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون.
چواره‌م:
هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه و له ئێشگگریدان له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كانن و به پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی داوای كار و ئاماده‌بونیان لێكراوه.
پێنجه‌م:
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.
شه‌شه‌م:
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناگرێته‌وه.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *