بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كێتی په‌رۆشی پێكهێنانی حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر و دور له جیاكارییه له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریدا، ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شی راسته‌قینه بین له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌موان به رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌وه كار بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازیی له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
له‌دیدارێكدا گۆڕانكارییه سیاسی، ئابوری و ئه‌منییه‌كان تاوتوێكران، جه‌خت له به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، هاوبه‌شیی راسته‌قینه و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان كرایه‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی موچه و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌وباره‌یه‌وه.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستیی په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كرده‌وه كه پره‌نسیپی راسته‌قینه و هاوبه‌شیی تێدا په‌یڕه‌و بكرێت، ببێته مایه‌ی سه‌قامگیری و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی هه‌مولایه‌ك بێت، له‌و روه‌شه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، “یه‌كێتی په‌رۆشی پێكهێنانی حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر و دور له جیاكارییه له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریدا، ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شی راسته‌قینه بین له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌موان به رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌وه كار بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین”.
له‌به‌شێكیتری دیداره‌كه‌دا پرسی سه‌رژمێری و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نیشتمانی و چاره‌نوسسازه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و گرنگی دیدی هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كان و به‌رده‌وامیی دیالۆگ و راوێژی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه له‌پێناو پاراستنی ئارامی و زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كاندا.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *