پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گورچیلە دەڵێت، چەندین هۆكار هەن بۆ گەورەبونی گورچیلە لەوانەش ئەگەر هاتوو گورچیلە بەردی هەبوو یان ئەگەر هاتوو گورچیلە تووشی خوێن مەیین بوو یاخود ئەگەر هاتوو گورچیلەکە تووشی وەرەم یان شێرپەنجە هاتبوو.
دكتۆر زانا مەعروف پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لە نوسینێكدا ئاماژە بە باوترین هۆكارەكانی گەورەبونی گورچیلە دەكات و دەقی نوسینەكەی بەمجۆرەیە:-
یەكەم- ئەگەر هاتوو گورچیلە بەردی هەبوو
دووەم- ئەگەر هاتو بۆڕی حالب لە زگماکیەوە گیرابوو
سێیەم- ئەگەر هاتوو گورچیلە تووشی خوێن مەیین بوو
چوارەم- ئەگەر هاتوو گورچیلەکە تووشی وەرەم یان شێرپەنجە هاتبوو
پێنجەم- ئەگەر هاتوو پڕۆستات گەورەبوو
شەشەم -دووگیانی لە ئافرەتاندا
حەوتەم- هەوکردنی بۆڕی میز
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *