جۆینی تیلیگرام بن

چۆن دەتوانین رێگری لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بكەین؟

چۆن دەتوانین رێگری لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بكەین؟

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە، دەتوانرێت رێگری لە زۆربەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بکرێت، لە رێگای پابەندبوون بە رێنماییەکانی بەکارهێنان.

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی رێگری لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە دەقەكەی بەمجۆرەیە:-

دەتوانرێت رێگری لە زۆربەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بکرێت، لە رێگای پابەندبوون بە رێنماییەکانی بەکارهێنان.

تۆی نەخۆش یان هاوەڵە چاودێرەکەت دەتوانن ئەم پرسیارانە لە پسپۆڕی تەندروستی خۆت بکەیت، بۆ ئەوەی یارمەتیدەرت بێت لە بڕیاردانێکی راست و دروست، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریت دەربارەی رێگریکردن لە کاریگەری لاوەکی دەرمان:

١ – ئەم دەرمانە بۆچی بەکاردێت؟

٢- کەی و چۆن وەردەگیرێ؟

٣- بە کام شێوە دەرمانەکانم هەڵبگرم؟

٤- ئایا لەگەڵ چارەسەریەکانی ترم کارلێک دەکات؟

٥- کاریگەرییە لاوەکییە دیارەکانی دەرمانەکەم چین؟

ئەگەر هەستت بە هەر کاریگەرییەکی لاوەکی کرد، پسپۆڕی تەندروستی خۆت ئاگادار بکەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو