کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی فادیا بۆ ڕۆشنبیریی و هونەر پێشەنگایەکی هونەریی شێوەکاری بۆ ژنانی شێوەکاری عێراقی و سلێمانی بە ناونیشانی ‘نسمات بغدادية في سليمانية’ کردەوە .
لە پێشانگاکەدا ژنانی سلێمانی و عێراق بە هاوبەشی تابلۆکانیان تیادا نمایشکردبوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنکارانی هونەرەجوانەکان و مامۆستا و هاوڵاتییان هاتبوون بۆ تەماشاکردنی تابلۆکان.
ئەو و تابلۆیانەی نمایش کرابوون باسیان لە ژیان و کەلتوور و جلوبەرگ و شێوازی ژیان لە شاری بەغداد دەکرد.
لە بارەی پێشانگاکەوە ناز حەمەڕەزا، ژنە هونەرمەندێکی شێوەکارە و بەشداری پێشانگاکە وتی: کۆمەڵێک هاوڕێین پێمان خۆشبوو بە هاوبەشی لەگەڵ شێوەکارانی ژن لە نەتەوەی عەرەب بەشداری بکەین لەم پێشانگایە و تابلۆکانمان نمایش بکەین، زۆر گرنگە ژنان کارەکانیان لە ڕێگەی هونەرەوە بخەنەڕوو.
هاوین عیماد بەشداربوویەکی دیکەی پێشانگاکە ئاماژەی بەوەدا، ئێمە وەک هونەرمەند لەگەڵ گرووپی فادیە هەستاین بە ڕێكخستنی پێشانگایەکی هاوبەش، هەریەکە لە تابلۆکان باس شاری خاوەنەکەی دەکات، هاوشێوەی تابلۆکەی خۆی داوای لە ژنان کرد وەرنە دەرەوەی ماڵەکان و بەهرە و خولیاکانی خۆیان بەدەر بخەن.
لە کۆتایی پێشانگاکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *