جۆینی تیلیگرام بن

عێراق چۆن کۆتایی بە قاچاغ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەهێنێت؟

عێراق چۆن کۆتایی بە قاچاغ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەهێنێت؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ماددەیەکی یاسای بودجەی هەموار کرایەوە کە ئاسانکاری بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات بەوەش کۆتایی بە فرۆشتنی نەوت بە قاچاغ دەهێنێت.

بەپێی هەموارەکە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مادەی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق پەسەندکرد و 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دیاریکرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەکەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق – سۆمۆ بکات، یان رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکات.

لە دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری، پارتی و یەکێتی لە رێگەی کۆمپانیا تایبەتەکانی خۆیان ئەو نەوتەی بەرهەم دێت بەشێوەی قاچاخ ساغی دەکەنەوە و دیار نیە داهاتەکەی لە چیدا خەرج دەکریت.

ریزە تانکەرەکانی نەوت بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا بەردەوام دەبینرێن و نەوتی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی زۆر کەمتر لە بازاڕ ساغ دەکەنەوە.

ئەوەی مایەی نیگەرانی جددییە دیار نیە داهاتی ئەو نەوتە قاچاغە لە چیدا خەرج دەکرێت، بەڵام بە دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە قەبارەی گەندەڵی لە کەرتی نەوتی هەرێم کەمتر دەبێتەوە و رێگری لە نەوتی قاچاغ دەکرێت.

پێشتر ٧رۆژ لە بەدواداچوونێکدا ئاشکرای کردبوو، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی پارتی و یەکێتی بەشێوەیەکی گەورە زیادی کردووە چونکە پارەی نەوتی بە قاچاغ فرۆشراو ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت.

پێشبینی دەکرێت ئەگەر کێشەی نوێ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەیەتە پێشەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت پشکی تەواوی بودجەکەی لەعێراقەوە وەربگرێت کە ساڵانە نزیکەی ١٠ ترلیۆن دینار دەکات.

ئێستا عێراق مانگانە بە چەند مەرجێکی توند و قورس مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم رەوانە دەکات بەڵام کۆی پارەکە ناگاتە  ٩٠٠ ملیار دینار لە کاتێکدا پشکی مانگانەی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا زیاتر لە ترلیۆنێک دینار دەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو