جۆینی تیلیگرام بن

خواردنی ئەم ماددەیە دڵخۆشی زیاد دەکات و دڵتەنگی كەم دەكاتەوە

خواردنی ئەم ماددەیە دڵخۆشی زیاد دەکات و دڵتەنگی كەم دەكاتەوە

پزیشكێکی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار دەڵێت، گەشبینی زیاد دەبێ بە خواردنی مادەی سایلۆسایبین و ناڕاستەوخۆ دڵتەنگی کەم دەکاتەوە، دەشڵێت، یەکێك لە لێکۆڵینەوە تازەکان دەریخستووە کە ماددەی سایلۆسایبین، کە لە هەندێ جۆر قارچکدا هەیە.

د. شوان ئەبوبەكر پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار لە نووسینێكدا ئاماژە بە ماددەیەك دەكات كە دەبێتەهۆی زیادبوونی دڵخۆشی و كەمكردنەوەی دڵتەنگی و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

گەشبینی زیاد دەبێت بە خواردنی ماددەی سایلۆسایبین و ناڕاستەوخۆ دڵتەنگی کەم دەکاتەوە.

یەکێك لە لێکۆڵینەوە تازەکان دەریخستووە کە ماددەی سایلۆسایبین، کە لە هەندێ جۆر قارچکدا هەیە، توانای گەشبینی زیاد دەکات، کە ئەمەش دەکرێ ببێتە چارەسەرێکی گرنگی خەمۆکی.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەرکەوتووە کە ئەو مشکانەی لە تاقیگەدا ماددەی سایلۆسایبینیان پێدراوە چالاکتربوون لە چالاکییە خەڵاتکردەکاندا، وەک ئاماژەیەک بۆ گەشبینی.

ئەم کاریگەریانە دەکرێ درێژخایەن بێ. ئەمەش وادەکات کە ماددەی سایلۆسایبین لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکیدا کاریگەر بێ.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو