پسپۆڕێکی نەخۆشییەكانی هەناوی دەڵێت، فتقی ناوپەنـچـک حاڵەتێکە زۆر باو نییە، کاتێک ڕوئەدات کە گەدە یان ڕیخۆڵە و ئەندامەکانی ناو سک، هەمووی بێت یان بەشێکی ئەو ئەندامە لەسکەوە بگەڕێنەوە ناو سنگ بەهۆی گەورەیی و دڕانی ئەو بۆشاییە ماسولکەییەی سنگ و سک لەیەک جیا ئەکاتەوە کە پێی دەوترێت ناوپەنچک.
دكتۆر هێمن مەحمود پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی لە نووسینێكدا ئاماژە بە فتقی ناوپەنـچـک دەكات و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-
فتقی ناوپەنـچـک حاڵەتێکە زۆر باو نییە، کاتێک ڕودەدات کە گەدە یان ڕیخۆڵە و ئەندامەکانی ناو سک، هەمووی بێت یان بەشێکی ئەو ئەندامە لەسکەوە بگەڕێنەوە ناو سنگ بەهۆی گەورەیی و دڕانی ئەو بۆشاییە ماسولکەییەی سنگ و سک لەیەک جیا ئەکاتەوە کە پێی ئەوترێت ناوپەنچک.
بەمەش پەستان ئەخاتە سەر سنگ و چارەخوازەکە توشی ئازار و دڵەکزێ و ئێڵنجدان و هەنێ جار ڕشانەوە و تەنگەنەفەسی ئەبێت بەتایبەت لە دوای نان خواردن یان پاڵکەوتن.
ئەم فتقە لەوەیە زگماک بێت و لەگەڵ تەمەنا وردە وردە گەورەبێت و کێشە درووست بکات یان لەوەیە بەهۆی تەمەنەوە بەتایبەت دوای پەنجا ساڵی و بەهۆی قەڵەوی یان بەرکەوتنی سک و سنگ بەهەر زەبرێکی دەرەکی لە کاتی ڕوداوەکان درووست بێت.
هەرکات ئەم فتقە ئازار و ناڕەحەتی دروست بکات ئەوە چارەسەرەکەی تەنها نەشتەرگەرییە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *