پسپۆڕێکی نەشتەرگەرى گشتى دەڵێت، توشبوون بە شێرپەنجەى قۆڵۆن چەند نیشانەیەکى هەیە لەوانەش سکچوون یاخود قەبزى، بینینى خوێن لە کاتى پیسای کردندا، ئازار و ئاوسانى سک بە بەردەوامى، هەستکردن بە بێهێزى و هیلاکى، کەمبونەوەى ڕێژەى ماددەى ئاسن و خوێن.
دکتۆر سەفین حەمە ڕەشید، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانى توشبوون بە شێرپەنجەى قۆڵۆن دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
نیشانەکانى توشبوون بە شێرپەنجەى قۆڵۆن کامانەن؟
یەکەم- سکچوون یاخود قەبزى
دووەم- بینینى خوێن لە کاتى پیسای کردندا
سێیەم- ئازار و ئاوسانى سک بە بەردەوامى
چوارەم- هەستکردن بە بێهێزى و هیلاکى
پێنجەم- کەمبونەوەى ڕێژەى ماددەى ئاسن و خوێن
پێویستە لەکاتی هەستکردن بەم نیشانانە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات و بە ئەنجامدانی پشکنینی خوێن یاخود نازووڕ نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات و چارەسەر وەربگرێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *