نەخۆشخانەى دایک بڵاوى کردەوە، لە کۆنەوە گەلانی میسری و چینی و هیندی توێکڵی هەناریان لە چارەسەری هەندێ حاڵەتی نەخۆشی بەکار هێناوە وەک ئیلتهاب بەهەموو جۆرەکانی، کۆکە، خوێن بەربوونی لووت، برینی دەم، هەستیاری پێست، دەشڵێن، هەنار یاریدەدەرێکی باشی هەناسەیە.
نەخۆشخانەى دایک لەباەرى سودە تەندروستیەکانى هەنار ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:٠
میوەی هەنار زۆر دەوڵەمەند و بە سوودە و تام و چێژی تایبەتی هەیه، لەبواری پزیشکی بەکارهاتووه لە کۆنەوە گەلانی میسری و چینی و هیندی توێکڵی هەناریان لە چارەسەری هەندێ حاڵەتی نەخۆشی بەکار هێناوە وەک ئیلتهاب بەهەموو جۆرەکانی، کۆکە، خوێن بەربوونی لووت، برینی دەم، هەستیاری پێست.
توێکڵی هەنار دوای ئەوەی توێژینەوەی ووردی پزیشکی لەسەر کراوە دەرکەوتووە کە چارەسەرێکى زۆر نایابە بۆ قوڵون و نەخۆشیەکانی و برینی قوڵون کە بەهۆی بەکارهێنانی جۆرەکانی دەرمان و نەخۆشی ئیسهالیەوە تووشی برین بوون.
جگە لەوەش تەسەمومی خۆراکی باش دەکات، هەروەها دژایەتیەکی کاریگەری بەکتریاییەکانی دەزگای هەرس دەکات و یاریدەدەرێکی باشی دەزگای هەناسەیە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *