جۆینی تیلیگرام بن

ئايا ده‌رهێنانی زراو مه‌ترسیداره؟

ئايا ده‌رهێنانی زراو مه‌ترسیداره؟

٧ڕۆژ

پسپۆرێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، کێشەی زراو درووست دەبێت کاتێک بڕێکی زۆر لە کۆلیسترۆڵ و بیلیروبین، کە جگەر بەرهەمی دەهێنێت لەناو زراودا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشەی وەک بەردی زراو یان هەوکردنی زراو، کە دەبێتە هۆی ئازار و پێویست بە لابردنی زراو دەکات.

دکتۆر سەردار ئیبراهیم فەقێ، ‏‌‎پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێکدا ئاماژە بە کاریگەرییەکانى دەرهێنانى زراو دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

کێشەی زراو درووست دەبێت کاتێک بڕێکی زۆر لە کۆلیسترۆڵ و بیلیروبین، کە جگەر بەرهەمی دەهێنێت لەناو زراودا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشەی وەک بەردی زراو یان هەوکردنی زراو، کە دەبێتە هۆی ئازار و پێویست بە لابردنی زراو دەکات.

کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی دەرهێنانی زراو چین؟

هەرچەندە دەرهێنانی زراو  بە تاڕادەیەک سەلامەت دادەنرێت، بەڵام مەترسی چەند ئاڵۆزییەکی هەیە لەوانەش:-

یەکەم- نیشانەکانی دوای نەشتەرگەری

ئەم نیشانەیە یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی دەرهێنانی زراو، چونکە هەندێک کەس بەدەست نیشانەکانی هاوشێوەی بەردی زراوەوە دەناڵێنن دوای نەشتەرگەرییەکە.

ئەمەش ڕەنگە بەهۆی مانەوەی بەردی زراو لە بۆرییەکانی زەرداودا دروست دەبێت، نیشانەکانی بریتیین لە:

تا.

ئازاری سک.

زەردوویی.

سکچوون.

تێکچوونی پرۆسەی هەرسکردن

هەرچەندە جگەر زەرداوی پێویست بەرهەم دەهێنێت دوای نەشتەرگەری دەرهێنانی زراو، بەڵام زیاتر لە نیوەی نەخۆشەکان تووشی یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی نەشتەرگەری دەرهێنانی زراو دەبن،  ئەمەش بریتییە لە کێشەی هەرسکردنی چەورییەکان.

بۆیە پێویستە بە وردی گرنگی بە خۆراکی خۆت بدەیت و ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت:

سەرەتا بە خواردنی شلەمەنیەکان دەست پێ بکە، پاشان وردە وردە خۆراکی ڕەق بخۆ.

دوور بکەوەرەوە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە چەوری یان بەهارات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو