جۆینی تیلیگرام بن

لەبارەى جۆرە دەرمانێکەوە هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان

لەبارەى جۆرە دەرمانێکەوە هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان

٧ڕۆژ

دامەزراوەى کۆنتڕۆڵى دەرمان بڵاوى کردەوە، بەکارهێنانی جۆرەکانی تێستۆستیڕۆن بەبێ رەچەتە یان بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی لەشجوانی کارێکی نازانستی و نایاساییە، مەترسیی زۆر لەسەر بەکارهێنەر درووستدەکات، دەشڵێن، لە ئێستادا تێستۆستیڕۆن و هاوشێوەکانی، بە نازانستی و نایاسایی بە شێوەی دەرمانسازیی دەرزی یان حەب لەلایەن هەندێک وەرزشەوانانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ لەشجوانی بەکاردەهێنرێت.

دامەزراوەى کۆنتڕۆڵى دەرمان لەبارەى جۆرە دەرمانێکەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریى دەداتە هاوڵاتیان و دەقى ڕاگەیەندراوەکە بەمجۆرەیە:-

بەکارهێنانی ستیڕۆیدەکان “سێکس ستیرۆیدەکان” بۆ لەشجوانی مەترسیدارە

سێکس ستیڕۆیدی رەگەزی نێر (تێستۆستیڕۆن) و هاوشێوەکانی، بە نازانستی و نایاسایی بە شێوەی دەرمانسازیی دەرزی یان حەب لەلایەن هەندێک وەرزشەوانانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ لەشجوانی بەکاردەهێنرێت.

تێستۆستیڕۆن بە شێوەیەکی ئاسایی لە رەگەزی نێردا بە بڕێکی زۆر و لە رەگەزی مێیینەشدا بە بڕێکی کەم هەیە، لە کیمیای ژیانیدا تێستۆستیڕۆن بە ستیڕۆیدی پێکهێنەرەکردار دادەنرێت، لە رووی فرمانیزانییەوە تێستۆستیڕۆن گرنگی زۆری هەیە بۆ دەرکەوتنی تایبەتمەندییە دووەمییەکانی رەگەزی نێر، پێگەیشتن، زیادکردنی رێژەی خوێن، گەشەکردن و بەهێزبوونی ماسولکەکان و ئێسکەکان.

لە زانستیی دەرمانسازیدا؛ تێستۆستیڕۆن بە گەردی جیاواز بەردەستە کە بە شێوەژەمی وەک دەرزی و حەب دادەڕێژرێت، ژەم و بەکارهێنانی جیاوازیان هەیە، سەرجەمیان بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی دواکەوتنی تایبەتمەندییە دووەمییەکانی رەگەزی نێر، کەمخوێنی، پووکانەوەی ئێسکەکان، شێرپەنجەی مەمک، لاوازیی پەیوەست بە نەشتەرگەری، برینداری، هەوکردنی مایکڕۆبی و دابەزینی کێش- هۆکار نادیار، بەکاردەهێنرێن.

بەکارهێنانی جۆرەکانی تێستۆستیڕۆن بەبێ رەچەتە یان بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی لەشجوانی کارێکی نازانستی و نایاساییە، مەترسیی زۆر لەسەر بەکارهێنەر دروستدەکات، چونکە دەبنەهۆی ناڕێکیی هۆڕمۆنەکان، تێکدانی سیستمی هۆڕمۆنی ژێرمێشکەرژێن، پوکانەوەی گون، لاوازیی سێکسی، کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسکردن، گەورەبوونی مەمک، شێرپەنجەی پڕۆستات و گەورەبوونی رژێنی پڕۆستات، موولێهاتن، زیپکە، رووتانەوەی مووی سەر، رەپبوونی بەئازاری چووک، زۆرخوێنی، بەرزەپەستانی خوێن، زیادکردنی چەوریی زیانبەخش، کەمکردنەوەی چەوریی سودبەخش، گەڕانەوەی ئاو و کانزاکان لە گورچیلەکان و پەنگخواردنی لەناو جەستە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنمەیین لەناو خوێنهێنەرە قوڵەکانی جەستە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو