پسپۆرێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، ناسوری کلێنچکە کیسێکە، کە مووی تێدایە و لە بەشی خوارەوەی پشتەوە دەردەکەوێت بە تایبەتی لە ناوچەی کلێنچکەدا، دەشڵێت، توشبوون بە نەخۆشیەکە چەند نیشانەیەکى هەیە لەوانەش هەوکردن و ئاوسانی شوێنی تووشبوو.
دکتۆر سەردار ئیبراهیم فەقێ، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێکدا ئاماژە بە نيشانهكانی توشبوون بە ناسۆری كلێنچه دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
ناسوری کلێنچکە چییە؟
ناسوری کلێنچکە کیسێکە، کە مووی تێدایە و لە بەشی خوارەوەی پشتەوە دەردەکەوێت بە تایبەتی لە ناوچەی کلێنچکەدا، مووەکە لە کیسەکەدا کۆدەبێتەوە و بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت بۆ بارستەیەکی بچووک و ڕەنگە تووشی هەوکردن ببێت و ناڕەحەتی بۆ نەخۆشەکە دروستبکات.
توشبوون بە نەخۆشییەکە چین؟
ئەم نەخۆشییە کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، کە پێویستی بە سەردان کردنی پزیشک هەیە لەوانەش:-
یەکەم- ئازار لە ناوچەی خوارەوەی پشت، ئەم کیسە دەبێتە هۆی ئازار لە ناوچەی خوارەوەی پشت بەتایبەتی لەکاتی دانیشتندا.
دووەم- هەوکردن و ئاوسانی شوێنی تووشبوو.
سێیەم- تا لێهاتن.
چوارەم- ئازار لە کاتی پیسایی کردن.
پێنجەم- قەبزی.
شەشەم- دەردراوی خوێن یان چڵک، ئەمەش یەکێکە لە نیشانە درەنگەکانی ناسوری کلێنچکە، کە بریتییە لە بوونی دەردراوی زەرد یاخود سەوز یان خوێن و ئازارێکی زۆر کە بۆنێکی ناخۆشی لەگەڵدایە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *