٧ڕۆژ
پشکنینی گشتی میز (بە عەرەبی: تحليل البول، بە ئینگلیزی: GUE) ئەنجام ئەدرێت لە ڕێگای میزەوە بۆ زانینی کۆمەڵیک وەک هەوکردن، بوونی شەکرە، بچووکی بۆڕی میز لەئافرەتدا، هەوکردنی ڤایرۆسی، سەرمابوون، نەخواردنی ئاوی پێوست. میز لە %٩٥ـی ئاوە ئەوەی تری ماددەی ترە باشترە نەخۆشەکە ناوەڕاستی میزکردنەکەی بۆ پشکنین بنێرێت.
ئەوشتانەی لە لەرێگای پشکنینی میزەوا ئەنجام ئەدرێت:-
بریتییە لە:
Odar بۆنی میزە
ئەگەر بۆنی شیرین بێ واتا کەسەکە شەکرەی بەرزە.
بۆنی تیژ نیشانەی هەوکردنی درێژخایەنە.
بۆنی میوە واتای بەدخۆراکی و بوونی کیتۆنە.
color واتا رەنگ
ڕەنگی سور واتای بەکارهێنانی هەندێک دەرمان یان خواردنە، یان بوونی بەردە لە گورچیلە، یان نەخۆشی جگەر و زراوە، یان بەهۆی سوڕی مانگانە لە ئافرەتە.
ڕەنگی زەردی تۆخ نیشانەی کەم ئاوخواردنە.
رەنگی شین و سەوز بەهۆی زۆری بەکارهێنانی indomethacin و amitliptlyne دروست دەبێت.
ڕەنگی زەردی کاڵ نیشانەی خاوێنییە.
Bilirubin
بوونی لەممیزدا واتا کێشەیەک لە جگەردا هەیە بۆ نموونە زەردوویی یان هەر نەخۆشییەکی تری جگەر.
Glucose بوونی شەکرەیە لە میزدا.
Leokocytes نیشانەی بوونی هەوکردنه.
PH زانینی ناوەندی ترشێتی و تفتێتێ میزە.
RBC خوێن لەمیزدا دەبینرێت بەهۆی
هەوکردن
ڕاهێنانی سەخت
بەردی گورچیلە و میزڵدان
هیمۆفیلیا
نەخۆشی کیسی گورچیلە
نەخۆشی sickle cell
سوڕی مانگانەی ئافرەت
خوێنبەربوون
هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر
شێرپەنجەی گورچیلە
گەورەبوونی پڕۆستات
هەندێک دەرمان دەبنە هۆی دروست بوونی خوێن لەناو میز وەک: antibiotic، aspirin، blood thinners
protin پرۆتین لە میزدا واتای:
بەرزبوونی پەستانی خوێن لە ئافرەتی دووگیان
بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش
ھەوکردنی گورچیلە
شێرپەنجەی خانەی پلازما لە خوێن و ئیسقان
شێرپەنجەی گورچیلە
کیتۆن Keton Body:
دەردەکەوێت لەکاتێکدا کەسێك شەکرەکەی کۆنترۆڵ نەکرابێت.
کەسەکە ماوەیەکی زۆر نانی نەخواردبێت
کەسێك زۆر ڕشابێتەوە
چڕی میز Spessfic Gravity:
ئەگەر ڕێژەکەی بەرز بوو ئەوە نیشانەی وشکبوونەوەی جەستەیە و کەمبوونەوەی ڕێژەی میزکردنە، ئەگەر ڕێژەکەش دابەزی نیشانەی باش کارنەکردنی گورچیلەی درێژخایەنە، واته Renal Failure
بەهۆی دەرچوونی ڕێژەیەکی زۆر شلەمەنی لە جەستە
بەکارهێنانی هەندێک چارەسەر کە میز زۆر بە کەسەکە دەکات بۆ نموونە لازیکس یاخود میتفۆرمین
نیترات Nitrite
دەرکەوتنی نیترات لە میزدا نیشانەیە بۆ هەبوونی بەکتریای گرام نێگەتیڤ، بەتایبەتی بەکتریای E.Coli
خانەی Pus Cell
خڕۆکەی سپی تێکشکاوە بوونی نیشانەی هەوکردنی زۆر و مامناوەندی کۆئەندامی میز و میزەڕۆیە بەتایبەت گورچیلە و میزڵدان و بۆڕی میز.
خانەی Epi cell
ڕووکەشە شانەیە و تووشی داخوران و لەناوچوون ئەبێت، بوونی لە میزدا نیشانەی هەوکردنی میزڵدان و ڕەحمە لە ئافرەتان.
amorphouse
نیشانەی رمڵ و کریستاڵ و بەردە وەک: calicum، Triple، Magnesium
monosodium نیشانەی بوونی کریستاڵە.
uric acid نیشانەی جۆرێکی تری کریستاڵە.
calcium oxalate
جۆرێکی تری کریستاڵە کە بەکۆبوونەوەی زۆری ئەبێتە بەرد.
Ammonium urate
جۆرێکی تری کریستاڵە.
calicium carbonate
جۆرێکی تری کریستاڵە.
Bactria بوونی بەکتریا لە میزدا.
کەڕووەکان
بوونی کەڕوو لە میزدا بەتایبەت ئافرەت بەهۆی دووگیانی و بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لەدووگیانییە.
Trichomanas vaginal
مشەخۆری قامچین نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە لە ڕێگای سێکسی و تووشی زێی ئافرەت دەبن.
cast
زۆربوونی cast نیشانەی ماندوویی گورچیلە دەرئەخات جگە لەوانەی دەرمانی میزپێکەرو و ئەوانەی دەرمانی پرۆتین ئەخۆن.
spermatozoae بوونی سپێرم لە میزی هەردوو ڕەگەز ئەبینرێت بۆ ئافرەت نانوسرێت یان گرینگی پێنادرێت، دەکرێت نەخۆشەکە ڕوونکردنەوە بدات. بەڵام لە پیاودا ڕەنگە کێشەی پڕۆستات و تورەگە و هێلکەی گونی کێشەی هەبێ.
Mucos لینجە ماددەیە بوونی لەمیزدا نیشانەی بۆ سەرمابوون یاخود حاڵەتی ئاسایی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *