جۆینی تیلیگرام بن

کام کەسانە پێویستە نەشتەرگەرى قەڵەوى ئەنجام بدەن؟

کام کەسانە پێویستە نەشتەرگەرى قەڵەوى ئەنجام بدەن؟

٧ڕۆژ

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرى هەرس و جگەر و پەنکریاس دەڵێت، چەند کەسێک هەیە پیویستە نەشتەرگەرى قەڵەوى ئەنجام بدەن، لەوانەش ئەو کەسانەى بەرزە پەستانى خوێن، شەکرە، وەستانى هەناسە لەکاتى خەودا، هەوکردنى جومگەکان بەهۆى هەوکردنەوە.

دکتۆر بەرهەم محەمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرى هەرس و جگەر و پەنکریاس لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، چەند کەسێک، کە هەڵگرى چەند نەخۆشیەکن دەتوانن نەشتەرگەرى قەڵەوى ئەنجام بدەن و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

ئەم کەسانە پێویستە نەشتەرگەرى قەڵەوى ئەنجام بدەن:-

یەکەم- ئەو کەسانەى بەرزە پەستانى خوێنیان هەیە

دووەم- هەڵگرانى شەکرە.

سێیەم- ئەو کەسانەى لەکاتى خەودا هەناسەیان دەوەستێت.

چوارەم- ئەو کەسانەى هەوکردنى جومگەکانیان هەیە بەهۆى قەڵەوى.

پێنجەم- ئەو کەسانەى کە بێ ئێم ئاى لە جەستەیان لەسەروو ٤٠ ە.

شەشەم- ئەو کەسانەى کە بی ئێم ئاى لە جەستەیان لە سەروو ٣٥ بێت.

حەوتەم- ئەو کەسانەى کە ڕیگاکانى کێش دابەزاندنى گرتەبێتەبەر و بێ سوود بووبێت بۆى.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو