جۆینی تیلیگرام بن

نیشانەکانى بوونى بەردى زراو کامانەن؟

نیشانەکانى بوونى بەردى زراو کامانەن؟

٧ڕۆژ

پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى دەڵێت، بوونى بەردى زراو چەندین نیشانەى هەیە لەوانەش ئازاری سک، دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە، هەرس نەکردنی خواردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک، زەردوویی، میزی تۆخ و لەرز و تا.

دکتۆر سەفین حەمە ڕەشید، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانى بەردى زراو دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

دەکرێت بەردی زراو ببێتە هۆی کۆمەڵێک نیشانە، هەرچەندە ڕەنگە هەندێک کەس بە هیچ شێوەیەک تووشی هیچ نیشانەیەک نەبن، بەڵام لە نیشانە باوەکانی بریتین لە:-

یەکەم – ئازاری سک

دووەم- دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە

سێیەم- هەرس نەکردنی خواردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک

چوارەم- زەردوویی

پێنجەم- میزی تۆخ

شەشەم- لەرز و تا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو