پزیشکێکی پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مێشک و دەمار دەڵێت، گیرانى هەناسە لە خەودا چەندین نیشانەى هەیە لەوانەش خەواڵوبوونى زۆر بە ڕۆژ، پڕخەى زۆر لەکاتى خەودا، وەستانى هەناسە بۆ ماوەى کورت کورت لەکاتى خەودا، بەیانیان نەخۆشەکە دەم و قوڕگى وشکە، سەرئێشەى بەیانیان، کەمبوونەوەى تەرکیز، دڵتەنگى و زوو توڕەبوون.
دکتۆر شوان ئەبوبەکر، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مێشک و دەمار لە نووسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانى گیرانى هەناسە لە خەودا دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
نیشانەکانى گیرانى هەناسە لە خەودا چین؟
یەکەم- خەواڵوبوونى زۆر بە ڕۆژ
دووەم- پرخەى زۆر لەکاتى خەودا
سێیەم- وەستانى هەناسە بۆ ماوەى کورت کورت لەکاتى خەودا
چوارەم- بەیانیان نەخۆشەکە دەم و قوڕگى وشکە
پێنجەم- سەرئێشەى بەیانیان
شەشەم- کەمبوونەوەى تەرکیز
حەوتەم- دڵ تەنگى
هەشتەم- زوو توڕەبوون
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *