جۆینی تیلیگرام بن

تیروپشکی چامپیۆنزلیگی راکێشرا و یاریی ئاگرینی تێدایە

تیروپشکی چامپیۆنزلیگی راکێشرا و یاریی ئاگرینی تێدایە
تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا راکێشرا، لە قۆناغی یەکەمی رکابەرییەکەدا چەند یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش ئەنجامدەدرێن، ریال مەدرید جارێکی دیکە بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند یاری دەکات و بایرن میونشن و بارسێلۆناش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە شاری مۆناکۆی فەرەنسا، بە ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنزلیگ و جیانلویجی بوفۆن، ئەستێرە و گۆڵپارێزی بەنێوبانگی ئیتاڵی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ راکێشرا.
بەر لە راکێشانی تیروپشکەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، خەڵاتێکی تایبەتی وەکو گۆڵکاری هەمیشەیی چامپیۆنزلیگ پێدرا و جیانلویجی بوفۆنیش خەڵاتی سەرۆکی یۆفای بۆ کەسایەتی ساڵ بردەوە.
دوای ئەوە تیروپشکەکە دەستیپێکرد، بوفۆن ناوی یانەیەکی هێنایە دەرەوە و رۆناڵدۆش لە رێگەی بوتۆنێکەوە ئەو 8 یانەیەی دیاری دەکرد کە رووبەڕووی ئەو یانەیە دەبنەوە.
لە تیروپشکەکەدا، یانەی ریال مەدرید پاڵەوانی وەرزی رابردوو و خاوەنی 15 نازناو، بەرامبەر یانەکانی بۆرووسیا دۆرتموند، لیڤەرپوول، ئەیسی میلان، ئاتالانتا، سالزبۆرگ، لیل، شتوتگارت و برێست یاری دەکات.
یانەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر یانەکانی، ئینتەرمیلان، پاریس سانجێرمان، کلەب برووج، یوڤێنتوس، فاینۆرد، سپۆرتینگ لیشبۆنە، سپارتا پراگ و سلاڤان براتیسلاڤا یاری دەکات.
یانەی بارسێلۆنا لە قۆناغی یەکەمدا بەرامبەر ئەم یانانە یاری دەکات، بایرن میونشن، بۆرووسیا دۆرتموند، ئاتالانتا، بێنفیکا، یەنگ بۆیز، سێرڤێنا زڤێزدا، برێست و مۆناکۆ.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە قۆناغی یەکەمدا رووبەڕووی ئەم یانانە دەبێتەوە، پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا، بێنفیکا، شاختار، دینامۆ زەگریب، فاینۆرد، سلاڤان براتیسلاڤا و ئاستۆن ڤێلا.
یانەی لیڤەرپوول، بەرامبەر یانەکانی ریال مەدرید، لایپزیگ، لیڤەرکوزن، میلان، لیل، ئایندهۆڤن، بۆلۆنیا و جیرۆنا یاری دەکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو