جۆینی تیلیگرام بن

هۆکارەکانی درووستبوونى گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات کامانەن؟

هۆکارەکانی درووستبوونى گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات کامانەن؟

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرى گورچیلە و میزومیزەڕۆ و پڕۆستات دەڵێت، چەند هۆکارێک دەبنە هۆى درووستبوونى گرێى شێرپەنجەی پڕۆستات لەوانەش تەمەن بە تایبەتى لە دواى ٥٠ ساڵى، هەبوونی پێشینەی خێزانی گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات و بۆماوەیی، واتە ئەو جینانەی بەرپرسن لە گرێی شیرپەنجەی پڕۆستات و لە باوانەوە دەگوێزرێنەوە بۆ وەچەکانیان.

دکتۆر هەردی تارق، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گورچیلە و میزومیزەڕۆ و پڕۆستات لە نووسینێکدا ئاماژە بەو هۆکارانە دەکات، کە دەبنە هۆى درووستبوونى گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆى درووستبوونى گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات کامانەن؟

یەکەم- تەمەن، هەڵکشانی تەمەن بەتایبەتی دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی.

دووەم- هەبوونی پێشینەی خێزانی گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات.

سێیەم- ڕەچەڵەک و نەتەوە، واتە ئەو کەسانەی ڕەش پێست و ڕەشتاڵەن ئەگەری درووستبوونی گرێی شێرپەنجە زیاترە تیایاندا.

چوارەم- بۆماوە، واتە ئەو جینانەی بەرپرسن لە گرێی شیرپەنجەی پڕۆستات و لە باوانەوە دەگوێزرێنەوە بۆ وەچەکانیان.

پێنجەم- جگەرە کێشان

شەشەم- قەڵەوی و پارێزگاری نەکردن لە کێش ڕێکی جەستە و وەرزش نەکردن.

حەوتەم-توش بوون بە نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان.

نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە چین؟

یەکەم- زوو زوو میزکردن

دووەم-هەبوونی خوێن لەگەڵ میزدا.

سێیەم- لاوازبوونی تەوژمی میز

چوارەم- پچڕپچڕبوونی تەوژمی میز

پێنجەم- هەستکردن بەئازار و سووتانەوە لەکاتی میزکردندا.

شەشەم-هەندێ جار لەدەستدانی کۆنتڕۆڵکردنی میزکردن.

نەخۆشییەکە چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

یەکەم-پشکنینی پڕۆستات بە پەنجە لەڕێگەی کۆمەوە.

دووەم-پشکنینی خوێن بۆ(PSA) وە بەرزی ڕێژەی (PSA).

سێیەم-پشکنینی تیشکی موگناتیسی پڕۆستات.

چوارەم-وەرگرتنی نمونە لە پڕۆستات و ناردنی نمونەکان بۆ پشکنینی شانەزانی.

چارەسەریەکان بۆگرێی شێرپەنجەی پڕۆستات چین؟

یەکەم- نەشتەرگەری لابردنی هەموو پڕۆستات.

دووەم- چارەسەر بە هۆرمۆن.

سێیەم- چارەسەر بە تیشک.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو