پسپۆڕێکی نەشتەرگەرى گورچیلە و میزەڕۆ دەڵێت، چەند هۆکارێک هەیە بۆ دروستبوونى ئازارى گورچیلە لەوانەش دابەزینی بەردی گورچیلە، ئیلتیهاباتى گورچیلە، گیرانی بۆری گورچیلە، گرێی گورچیلە و کیسی سەر گورچیلە.
دکتۆر کاوە فەقێ ڕەحیم، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گورچیلە و میزەڕۆ لە نوسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى دروستبوونى ئازارى گورچیلە دەکات و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
هۆکارەکانی ئازاری گورچیلە چین؟
یەکەم- دابەزینی بەردی گورچیلە.
دووەم- ئیلتیهاباتى گورچیلە.
سێیەم- گیرانی بۆری گورچیلە.
چوارەم- گرێی گورچیلە.
پێنجەم- کیسی سەر گورچیلە.
شەشەم- گیرانی بۆری خوێنی گورچیلە بەهۆی کڵۆی خوێنەوە.
حەوتەم- بەرکەوتن و زەبری گورچیلە.
هەشتەم- ئازاری ماسولکە و پشت، کە زۆر جار نەخۆش وائەزانێ گورچیلەیە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *