کۆلێرا (بە ئینگلیزی: cholera) نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە بەهۆی بەکتریای (vibro cholerae) دروست دەبێت. دەبێتە هۆی سکچوونێکی توند، لە ئەنجامیشدا وشکبوونەوەی جەستە، بەگشتی لە ڕێگەی خواردنی پیس و ئاوی پیسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
ساڵانە نزیکەی ١.٤ بۆ ٤.٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.
کێ ئەگەری تووشبوونی زیاترە؟
ژیانکردن لە شوێنی پیس و بەکارهێنان و خواردنەوەی ئاوی پیس.
کەمی ڕێژەی ترشێتی گەدە، چونکە ئەگەر ڕێژەی ترشێتی گەدە زۆر بێت بەکتریاکان ناتوانن بمێننەوە و لەناودەچن.
نزیکبوونەوە لەو کەسانەی تووشی کۆلێرا بوون هۆکارێکە تاکوو لەوانەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسی تەندروست.
خواردنی حەلەزۆنی خاو و هەر جۆرە گۆشتێکی خاو و خواردنی پیس.
ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان (O)ـیە، هەرچەندە هۆکاری ئەمە ڕوون نییە بەڵام ئەم کەسانەی سەر بەم گرووپی خوێنەن ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
دوای تووشبوون بە کۆلێرا بۆماوەی حەوت بۆ ١٤ ڕۆژ لەڕێگەی پیساییەکەتەوە بەکتریاکانی کۆلێرا دەکرێتە دەرەوە، وەک هەر نەخۆشییەکی تر کەسانی تووشبوو دووچاری سکچوونی کەم یان مامناوەند دەبنەوە و دەکرێت بەبێ هیچ نیشانەیەکیش تووش ببن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس بە توندی دەیگرن، نیشانەکانی لەماوەی پێنج ڕۆژدا دەردەکەون :
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *