جۆینی تیلیگرام بن

زانیاریی لەسەر نەخۆشی سەوەفان..

زانیاریی لەسەر نەخۆشی سەوەفان..

٧ڕۆژ

سەوەفان (بە ئینگلیزی: Osteoarthritis or OA، بە عەرەبی: الفصال العظمي) بریتییە لە داخوورانی یان تەنکبوونەوەی کڕکڕاگەی نێوان ئێسکەکان لە هەموو جومگەکانی لەش، بە کوردی بە دەستەواژەی “شلەی جومگەی نەماوەی” یان “لینجی ناوجومگەکان” باوە. کە لە هەردووکەسێک ئەگەری هەیە کەسێکیان تووشی ئەم نەخۆشیە ببێت و زۆرباوە.

نیشانەکانی چین ؟

ئازاری جومگە لەکاتی جووڵان

خڕەخڕ لەناو جومگەدا

خوێن تێزان

کەمبوونەوەی توانای جووڵە

هۆکارەکانی

قەڵەوی

تەمەن

سستی  وەرزشکردن

بوونی نەخۆشی تر وەۆ دەردەشا ، شەکرە، غودە

چارەسەری چییە؟

دەرمانی ئازار شکێن

پێدانی دەرمانی glucosamine

بەکارهێنانی دەرزی جەلاتینی

بەکارهێنانی پلازما

چارەسەری سروشتی

پشوودان

دابەزینی کێش و وەرزشکردن

تێبینی:

بۆدیاریکردن و جیاوازی کردن لەنێوان  ئینزیلاق  و سەوفان و ڕۆماتیزم  پێوستە سەردانی دکتۆری پسپۆر بکرێت، بۆ هەریەکێک لەمانە ڕەنگە پێوست بە  ئەشیعەی ئاسایی  یاخود MRI یاخود پشکنینی RF و ESR بکات، چارەسەر کردنی هەر هەمووشیان بۆ هەمیشە قورسە تەنیا بۆماوەیەکی  کاتی چارەسەر ئەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو