جۆینی تیلیگرام بن

دەرزی تێکەڵە چیە؟ زیانەکانی چین ؟

دەرزی تێکەڵە چیە؟ زیانەکانی چین ؟

٧ڕۆژ

دەرزی تێکەڵە بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو ماددە یان زیاتر و بەکارهێنانی بۆ نەخۆش بەبێ بوونی هیچ سەرچاوەیەکی زانستی. زۆرن ئەوانەی دەرزی تێکەڵە بەکاردەهێنن و وەک چارەسەرێکی گرنگی دەزانن، ئەم کارە لەلای پزیشک و کەسە شارەزاکانی بواری پزیشکیدا ناکرێت، بەڵکوو لە نۆرینگە نافەرمییەکان و لەلایەن کەسی ناشارەزاوە ئەنجام دەدرێت. لێرەدا دوو دەرمان تێکەڵ دەکرێت و بەشێوەی دەرزی دەدرێت له نەخۆشەکە. تێکەڵکردنی ئەم دوو دەرمانە زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە داهاتوودا کاریگەرییە خراپەکانی دەردەکەون.

ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ تێکەڵکردن

فولتارین  امپول + دێکزا امپول

پرۆکاین ڤیاڵ + دێکزا امپول

دێکزا امپول + پیرۆکسیم امپول

امۆکسیل ڤیال + دێکزا امپول

هایدرۆکۆرتیزۆن ڤیاڵ + امۆکسیل  ڤیاڵ

تراماڵ امپول + پلاسیل  امپول

دێکزا امپول + نیورۆبین امپول

پارۆڵ بطل + دێکزا امپول+ امۆکسیل ڤیاڵ

الرمین+دیکاردۆن

کاریگەری خراپی دەرزی تێکەڵە

ئازاری گورچیلەکان.

ئازاری گەدە.

کەمبوونەوەی بەرگری جەستە.

بوونی ئازار لە شوێنی دەرزی لێدان کە وائەکات نەخۆش توانای جووڵەی نەبێت.

دروست بونی گرێ لە شوێنی دەرزی بەهۆی تێکەڵ نەبوونی دەرمانەکان.

تووش بوون بە گەشکە.

ژەهراوی بوونی جگەر.

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە.

لەهەمووی خراپ تر ئالودەبوونە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.

قەڵەو بوون بەهۆی زۆر بەکارهێنان.

بەخێرایی نیشانە جەستەییەکان ناهێڵێت و وادەکات نەزانرێت نیشانەکانی نەخۆشەکە چی بووە و کێشەی چی بووە. ئەمەش وەک ماسکێکە بۆ نەخۆشییەکە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو