جۆینی تیلیگرام بن

چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە

چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە

٧ڕۆژ

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى بڵاوى کردەوە، پێویستە تانكی ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی پاك بكرێتەوە، بۆ نمونە لانی كەم سێ مانگ یان شەش مانگ جارێك و دەبێت تانكی ئاوەكان بە بەردەوام سەری داپۆشراوبێت، دەشڵێن، دەبێت سەوزە و میوە بە باشی بشۆردرێتەوە بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى چەند ڕێنماییەکى بە مەبەستى خۆپاراستن لە توشبوون پەتای سكچوون و ڕشانەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون ڕشانەوە پێویستە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:-

یەکەم- پێویستە تانكی ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی پاك بكرێتەوە، بۆ نمونە لانی كەم سێ مانگ یان شەش مانگ جارێك و دەبێت تانكی ئاوەكان بە بەردەوام سەری داپۆشراوبێت.

دووەم- سەوزە و میوە بە باشی بشۆردرێتەوە بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.

سێیەم- خواردنی سەر عەرەبانە و دەست گێڕەكان مەترسیدارن و خۆتیان لێ بپارێزە بۆ دووربونت لە نەخۆشی سكچوون.

چوارەم- لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك كە زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان بگەیەنێت، پێویستە نزیكترین بنكەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لێ ئاگادار بكەرەوە.

پێنجەم- دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەكەت و پاك و خاوێن  ڕاگرتنی.

شەشەم-نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی كە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت.

حەوتەم- شوشتنی دەستەكانت بەباشی پێش ئامادەكردنی خواردنەكان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نان خواردن.

هەشتەم- تەنیا بەفرگری ماڵەكانتان بەكاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهیچ شێوەیەك سەهۆڵ و بەفری سەرشەقام بەكارمەهێنە ڕەنگە بە ئاوی پاكژكراو دروست نەكرابێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو