جۆینی تیلیگرام بن

لە كۆی 32 فڕۆكەی F16ی هێزی ئاسمانیی عێراق، 12 فڕۆكەیان لەكار كەوتوون

لە كۆی 32 فڕۆكەی F16ی هێزی ئاسمانیی عێراق، 12 فڕۆكەیان لەكار كەوتوون

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراقی ئاشكرای دەكات، زۆربەی فڕۆكە جەنگییە ڕووسییەكانی سوپای عێراق لەكار كەوتوون و 12 فڕۆكەی جۆری F16ش كێشەیان بۆ دروست بووە و ئەوانیش توانای چاككردنەوەیان نییە.

ڕۆژی 4ی ئابی 2024، لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میوانداریی هەریەك لە عەبدولئەمیر یاروڵا، سوپاسالاری عێراق و فەریقی فڕۆكەوان شەهاب جاهد عەلی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراقی كۆ بوونەتەوە و تێیدا بەڕاشكاوی باسیان لە بارودۆخی هێزی ئاسمانیی عێراق و چەند پرسێكی دیكە كردووە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراقی لە كۆبوونەوەكەدا چەند نهێنییەكی دركاندووە لەبارەی ئەوەی كە لە كۆی ئەو 32 فڕۆكە جەنگییەی جۆری F16 كە عێراق لە ئەمریكای كڕیوە، ئێستا 12 فڕۆكەیان تێك چوون و بە هیچ شێوەیەك كار ناكەن و پێویستییان بە چاككردنەوە هەیە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق وتوویەتی: ”لە ڕووی داراییەوە ئەو پاڵپشتییەمان نییە كە بتوانین فڕۆكە لەكاركەوتووەكان چاك بكەینەوە.“

جگە لە فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری F16، زۆربەی فڕۆكە جەنگییە ڕووسییەكانی سوپای عێراقیش لەكار كەوتوون و وێڕای ئەوەی هەوڵێكی زۆریان داوە و شارەزای جۆراوجۆریشیان هێناوەتە سەر فڕۆكەكان، بەڵام تاوەكوو ئێستا نەیانتوانیوە ئەم فڕۆكانە چاك بكەنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو