شکستی لە پڕی گورچیلە بریتیە لە کەمبوونەوەی لەناکاوی توانای گورچیلە بۆ پاڵاوتنی پاشماوەکان، لە ماوەی چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێکدا، دەشڵێن، نیشانە باوەکانی بریتین لە ئاوسانی قاچەکان، ماندوێتی، ئازاری سنگ و سکچوون.
کۆمەڵگەى پزیشکى پسپۆڕان لەبارەى شکستى لە پڕى گورچیلە و نیشانەکانى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
شکستی لە پڕی گورچیلە چیە؟
شکستی لە پڕی گورچیلە Acute kidney injury بریتیە لە؛ کەمبوونەوەی لەناکاوی توانای گورچیلە بۆ پاڵاوتنی پاشماوەکان، لە ماوەی چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێکدا.
نیشانەکانى نەخۆشیەکە کامانەن؟
یەکەم- ئاوسانی قاچەکان.
دووەم- ماندوێتی.
سێیەم- ئازاری سنگ.
چوارەم- سکچوون.
هۆکارەکانى دروستبوونى نەخۆشیەکە کامانەن؟
یەکەم- دەکرێت بەهۆی تێکچوونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گورچیلە، تێکچوونی گورچیلە، یان گیرانی بۆڕی میز دروست بێت.
دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکە بە چى ڕێگایەک دەبێت؟
دەستنیشانکردن بریتییە لە پشکنینی خوێن و میز و سۆنەر و پشکنینە تاقیگەییەکانی دیکە.
نەخۆشیەکە چۆن چارەسەر دەکرێت؟
چارەسەرکردن پێویستی بە خەواندن لە نەخۆشخانە هەیە و پێویستە چارەسەری نەخۆشی بنەڕەتی بکرێت کە بووەتە هۆکاری ئەم نەخۆشیە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *