جۆینی تیلیگرام بن

لە چ کاتێکدا ئەکرێت سەرگێژخواردن نیشانەی جەڵدە بێت؟

لە چ کاتێکدا ئەکرێت سەرگێژخواردن نیشانەی جەڵدە بێت؟

پزیشکێکی پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مێشک و دەمار دەڵێت، لە هەندێ حاڵەتدا سەرگێژخواردن نیشانەی جەڵدەیە لەوانەش لەکاتی کتوپڕ دەستپێکردنی سەرەسوڕەی بەردەوامدا و بەردەوامبونی بۆ ماوەی زیاتر لە چەند کاتژمێرێک.

دکتۆر شوان ئەبوبەکر، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مێشک و دەمار لە نووسینێکدا ئاماژە بە چەند حاڵەتێک دەکات کە تێیدا سەر گێژ خواردن نیشانەى جەڵدەن و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

لە چ کاتێکدا ئەکرێت سەرگێژخواردن نیشانەی جەڵدە بێت؟

یەکەم– لەکاتی کتوپڕ دەستپێکردنی سەرەسوڕەی بەردەوامدا و بەردەوامبونی بۆ ماوەی زیاتر لە چەند کاتژمێرێک.

دووەم– ئەگەر سەرسوڕ خواردن هەندێ نیشانەی تری لەگەڵدا بێت وەک (ڕشانەوە، تێکچونی قسەکردن، بە دووان بینین، لەدەستدانی توانای قوتدان، سڕبوون یان بێهێز بونی لایەکی جەستە یان دەموچاو).

سێیەم– سەرگێژخواردن لەو نەخۆشانەی بەرزە پەستانی خوێن، شەکرە یان نەخۆشی دڵیان لەگەڵدایە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو