پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار دەڵێت، دەرمانەکانی تایبەت بە حاڵەتی دەروونی هەستیارن و پێویستیان بە چاودێری ورد هەیە، چونکە زیاد بەکارهێنانی ئاستی گواستنەوەی دەمارەکان تێکدەدات و دەبێتە هۆی گۆڕانی باری دەروونی و دڵەڕاوکێ.
دکتۆر عەلی عەبدول لەتیف پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار، لە نووسینێکدا ئاماژە بە کاریگەری زیاد بەکارهێنانی دەرمانی دەروونی لەسەر مێشک دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
دەرمانەکانی تایبەت بە حاڵەتی دەروونی هەستیارن و پێویستیان بە چاودێری ورد هەیە، چونکە زیاد بەکارهێنانی ئاستی گواستنەوەی دەمارەکان تێکدەدات و دەبێتە هۆی گۆڕانی باری دەروونی و دڵەڕاوکێی، ئەگەر ژەمە دەرمانی زیاتر بەکاربهێنێیت دەبێتە هۆی وابەستەبوون و ئالوودەبوون.
کاتێك بۆ ماوەیەکی درێژ بەکارهات بەبێ چاودێری دکتۆر ئەوا دەبنە هۆی:-
یەکەم– تێکدانی خانەکانی مێشك لەوانیش خانەکانی بیرەوەری و سەرنجدان و بڕیاردان.
دووەم– ژەهراویبوون بەهۆی زیانگەیاندن بە دەمارەکان.
دەرمانی دەروونی زۆر گرنگە بۆ چارەسەری تەندرووستی دەروونی، بەڵام پێویستە بە وریایەوە بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ لەسەر مێشک درووست نەکات.
هەمیشە ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ جێبەجی بکە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *