جۆینی تیلیگرام بن

ئەگەر شەکر نەخۆین چى ڕوودەدات؟

ئەگەر شەکر نەخۆین چى ڕوودەدات؟

کۆمەڵگەى پزیشکى پسپۆڕان بڵاوى کردەوە، وازهێنان یاخود کەمکردنەوەى شەکر، دەتوانێت بڕى گلوکۆز و ئەنسۆلین لە خوێندا کەم بکاتەوە، ئەمەش هەوکردنى درێژخایەن و قورس، کە پەیوەندى بە پیربوونەوە هەیە، کەم دەکاتەوە، وازهێنان لە خواردنى شەکر، هەستى ئارامیی و خۆشبەختیت زیاد دەکات.

کۆمەڵگەى پزیشکى پسپۆڕان لەبارەى سوودەکانى وازهێنان یان خواردنى شەکر لە ڕاگەیەندراوێکدا بەمجۆرە زانیارى دەخاتەڕوو.

ئاشکرایە بۆ هەموان، زۆر خواردن و بەکارهێنانى شەکر، هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانى ( شەکرەى جۆرى دووەم، نەخۆشییەکانى  دڵ، قەڵەوى) و چەندانی دیکە.

توێژینەوەکان لەگەڵ ئەوەن، کە پێویستە برێکى دیاریکراوى شەکر بۆ ئامادەکردنى خواردنەکان بەکاربهێندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشدارى لە مەترسییەکانى دەدەن.

ئەگەر شەکر نەخۆین چى ڕوودەدات؟

یەکەم– وازهێنان یاخود کەمکردنەوەى شەکر، دەتوانێت بڕى گلوکۆز و ئەنسۆلین لە خوێندا کەم بکاتەوە، ئەمەش هەوکردنى درێژخایەن و قورس، کە پەیوەندى بە پیربوونەوە هەیە، کەم دەکاتەوە.

دووەم– هەست بە خۆشبەختى زیاتر دەکەیت.

سێیەم- پسپۆرێکى خۆراکى لە ویلایەتى کانزاسى ئەمریکا دەڵێت، ” خواردنى شەکر پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە خەمۆکییەوە هەیە، چونکە شەکر دەبێتە هۆى هەوکردننى درێژخایەن، ئەمەش کاریگەرى لەسەر کارکردنى مێشک دروستدەکات”.

چوارەم– وازهێنان لە خواردنى شەکر، هەستى ئارامیی و خۆشبەختیت زیاد دەکات.

پێنجەم– شەکر وەک خویەکى خراپ، ئالودەت دەکات، کاتێک وازی لێدەهێنیت یان کەمی دەکەیتەوە، ڕاستەوخۆ ئارەزووى خواردنیشت کەم دەکات، بۆیە کالۆرى کەمتر بەکاردەهێنیت و کێش دادەبەزێت.

شەشەم– کەمتر تووشى هەڵامەت دەبن.

حەوتەم- شەکر بەشدارە لە هەوکردنى درێژخایەن، کە تواناى بەرگرى جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەمدەکات، کاتێک وازی لێدەهێنیت، کەمتر بۆن دەکەیت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەى هەستیاریی و تەنگەنەفەسى.

هەشتەم–  مەترسى نەخۆشى شەکرەى جۆرى دوو، کەمدەکاتەوە.

نۆیەم– مارک ئەلابانزا ى ڕاوێژکاریی خۆراکی دەڵێت، وازهێنان لە شەکر دەرفەتێک دەدات بە سیستمى سروشتى جەستەت بۆ پاککردنەوەى مادە ژەهراوییەکان، کە کارى خۆیان ئەنجامبدەن.

دەیەم– لە یەک دوو کاتژمێرى یەکەمى بێ شەکردا، پەنکریاس ئەنسۆلینى کەمتر و جگەریش دەستدەکات بە پرۆسێسکردنى ژەهرە هەڵگیراوەکان..

یانزەیەم– قەڵەوى، شەکرەى جۆرى دوو، نەخۆشییەکانى دڵ، یەکێک لە هۆکارەکانیان پەیوەستە بە زۆر خواردنى شەکرەوە، هەروەها شەکر چەورییە ناتەندروستییەکانى خوێن زیاد دەکات، کە مەترسى تووشبوون بە نەخۆشیەکانى دڵ و جەڵتەى مێشک زیاد دەکەن.

دوانزەیەم– توێژینەوەکان دەریان خستووە، ئەوانەى شەکریان زیاتر خواردوە، بەراورد بەوانەى کەمتر بەکاریانهێناوە، ئەگەرى گیان لەدەستدانیان بەهۆى نەخۆشى دڵەوە زیاترە.

سیانزەیەم– وازهێنان لە شەکر، کاریگەرى لەسەر دەم و ددان و هەناسە دروستدەکات.

چواردەیەم– خواردنى شەکر پێش خەوتن دەبێتە هۆى زیاد چالاککردنى هۆڕمۆنەکانى سترێس، ئەمەش دەبێتە هۆى کێشەى خەوتن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو