جۆینی تیلیگرام بن

نیشانەکانی هەوکردنی توندی جگەر کامانەن؟

نیشانەکانی هەوکردنی توندی جگەر کامانەن؟

نەخۆشخانەى میهرەبانى بڵاوى کردەوە، هەوکردنی توندی جگەر چەندین نیشانەى هەیە لەوانەش تا، ماندووبون، پیسایی کاڵ، بوونى ئازارى ناو سک، هێڵنج، ڕشانەوە، میزى تۆخ، لە دەستدانى ئارەزووى خواردن، دابەزاندنى کێش بە بێ هۆ و زەردوویی لە ڕەنگی پێست و چاو.

نەخۆشخانەى میهرەبانى لەبارەى نیشانەکانى هەوکردنی توندی جگەر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

جگەر یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ، کە یارمەتی پاککردنەوەی جەستە دەدات لە ژەهرەکان و دەردانی بیلیروبین و شکاندنی کاربۆهیدرات و چەوری و پرۆتینەکان و چەندین ئەرکی گرنگی تر.

بەڵام ڕەنگە هەندێک کەس تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی یان هۆکاری دیکە ببن، کە ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی جگەر، کە لە بەرامبەردا کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی جگەر دەبێت.

نیشانەکانی هەوکردنی توندی جگەر کامانەن؟

یەکەم- تا.

دووەم- ماندووبوون.

سێیەم- نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا.

چوارەم- پیسایی کاڵ.

پێنجەم- ئازاری سک.

شەشەم- هێڵنج.

حەوتەم- ڕشانەوە.

هەشتەم- میزی تۆخ.

نۆیەم- ئازاری جار بەجار.

دەیەم- لەدەست دانی ئارەزووی خواردن.

یانزەیەم- دابەزاندنی کێش بی هۆ.

دوانزەیەم- زەردوویی لە ڕەنگی پێست و چاو.

لەوانەیە لە ماوەی دوو هەفتە تا شەش مانگ دوای تووشبوون بە نەخۆشییەکە نیشانەکانی دەست پێبکات، بەڵام هەندێک کەس کە تووشی هەوکردنی جگەری جۆری بی یان هەوکردن جگەری جۆری سی بوون لەوانەیە هیچ نیشانەیەکیان دەرنەکەوێت تا ئەو کاتەی زیانەکان کاریگەرییان لەسەر کارکردنی جگەر دەبێت، واتە دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو