٧ڕۆژ
پسپۆڕێکی نەخۆشیەکانى چاو دەڵێت، بە پێی توێژینەوەکان پەیوەندی نییە لە نێوان وەرزی ساڵ و ئەنجامی نەشتەرگەری چاو لە وەرزی هاوین و گەرما، دەشڵێت، تەنها لە نەشتەرگەری گۆشتی زیادە، ئەگەر لە وەرزی گەرمادا بکرێت، بەپێی هەندێک توێژینەوە ئەگەری درووستبوونەوەی گۆشتە زیادەکە بە بەراورد بە وەرزە فێنکەکان کەمێک زیاترە.
د. ئەبوبەکر زاهیر، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى چاو لە نووسینێکدا ئاماژە بە ئەوە دەکات ئەگەر نەشتەرگەرى چاو لە هاویندا بکرێت مەترسى درووست دەبێت دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
ئایا نەشتەرگەری چاو لە وەرزی هاویندا بکرێت کێشە دروست ناکات؟
بە پێی توێژینەوەکان پەیوەندی نییە لە نێوان وەرزی ساڵ و ئەنجامی نەشتەرگەری چاو لە وەرزی هاوین و گەرما.
واتە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو لە وەرزی گەرمادا جیاوازی نییە لەگەڵ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە لە وەرزە فێنکەکانی ساڵدا.
تەنها لە نەشتەرگەری گۆشتی زیادە، ئەگەر لە وەرزی گەرمادا بکرێت، بەپێی هەندێک توێژینەوە ئەگەری درووستبوونەوەی گۆشتە زیادەکە بە بەراورد بە وەرزە فێنکەکان کەمێک زیاترە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *