دکتۆر هێمن مەحمود بڵاوى کردەوە، دەرمانە دژە هەوکردنەکان_NSAID وەکو ڤۆڵتارین، پرۆفین، ناپرۆکسین، مۆبیک و ئیتۆریکۆکسیب و تا دوای…کە بە شێوەیەکی زۆر بۆ ئازاری سەوەفان و فەقەرات بەکاردێت، بەهیچ جۆرێک نابێت ئەم دەرمانانە بۆ کەسانی تەمەن سەروو ٦٥ ساڵ بەکاربێت تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت.
دکتۆر هێمن مەحمود پسپۆڕى نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم لە نووسینێکدا ئاماژە بە چەند جۆرێکى دەرمان دەکات، کە نابێت کەسانى سەرو تەمەن ٦٥ ساڵى بەکارى بێنن و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
دەرمانە دژە هەوکردنەکان_NSAID وەکو ڤۆڵتارین، پرۆفین، ناپرۆکسین، مۆبیک و ئیتۆریکۆکسیب و تا دوای…کە بە شێوەیەکی زۆر بۆ ئازاری سەوەفان و فەقەرات بەکاردێت.
بەهیچ جۆرێک نابێت بۆ کەسانی تەمەن سەروو ٦٥ ساڵ بەکاربێت تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە دەرمانی خوێن ڕوونکردنەوە یاخود کۆرتیزۆن بەکاربهێنێت، چونکە دەبێتە هۆی برینداربوون و خوێنبەربوونی ناوپۆشی گەدە و ڕیخۆڵەکان, جگە لەوەی چەندین کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی دڵ و گورچیلەکان.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *