نەخۆشخانەى سمارت بڵاوى کردەوە، گرێی غوودە بریتییە لە گەشەی نائاسایی خانەکانی غوودە، کە بە شێوەی گشتی بێ نیشانەیە و گرێی نا شێرپەنجەیین، دەشڵێن، بەشێک لە پزیشکان نەشتەرگەری لابردنی گرێی غوودە بە شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەزانن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی بەشێک یاخود تەواوی غوودە.
نەخۆشخانەى سمارت لەبارەى ئەوەى ئایا شوێنگرەوەی نەشتەرگەری لابردنی غوودە هەیە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
گرێی غوودە بریتییە لە گەشەی نائاسایی خانەکانی غوودە، کە بە شێوەی گشتی بێ نیشانەیە و گرێی نا شێرپەنجەیین، بەڵام دەکرێت بە ڕێژەی لە ١% بۆ ٥% ببێتە گرێی شێرپەنجەیی، کە بەپێی جۆری گرێی شێرپەنجەییەکە چارەسەر یاخود نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.
لەم توێژینەوەدا باس لە ٥٣ نەخۆشی تەمەن ١٨ بۆ ٥٥ ساڵ دەکات، کە لە مانگی ١ تاوەکوو مانگی ١٠ ساڵی ٢٠٢٣ سەردانی کردوین و زۆربەیان نیشانەی ئاوساوی ملیان هەبووە و لە دوای ئەنجامدانی پشکنینەکانی وەک سۆنەر و نموونەی شانەزانی (FNA), گرێی غوودە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە.
تەواوی ئەو چارەخوازانەی نەشتەرگەری لابردنی گرێی غوودەیان بۆ کراوە، لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، ئەنجامێکی زۆر باشی هەبووە. هەربۆیە بەشێک لە پزیشکان نەشتەرگەری لابردنی گرێی غوودە بە شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەزانن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی بەشێک یاخود تەواوی غوودە.
توێژەران توانیویانە بڵاوکراوە زانستییەکەیان لە گۆڤارێکی یۆنانی ئاست بەرزی خاوەن فاکتەری کاریگەری ٢.٣ و خاوەن سنیپی ٠.٧ بڵاو بکەنەوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *