جۆینی تیلیگرام بن

جەڵتەی گەرما چییە و نیشانەکانى کامانەن؟

جەڵتەی گەرما چییە و نیشانەکانى کامانەن؟

٧ڕۆژ

سەنتەرى میدیاى پزیشکى بڵاوى کردەوە، جەڵتەی گەرما بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما روودەدات بە تایبەتی لە هاویندا، جەستە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمی ئاسایی جەستە بکات، دەشڵێن، نەخۆشییەکە چەندین نیشانەى هەیە لەوانەش سووربوونەوەی پێست، تایەکى بەرز و خێرا لێدانى دڵ.

سەنتەرى میدیاى پزیشکى لەبارەى لەبارەى جەڵتەى گەرما و نیشانەکانى و چۆنییەتى خۆپاراستن لێی ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

جەڵتەی گەرما چییە ؟

جەڵتەی گەرما بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما روودەدات بە تایبەتی لە هاویندا، جەستە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمی ئاسایی جەستە بکات.

نیشانەکانی جەڵتەی گەرما کامانەن؟

یەکەم– سووربوونەوەی پێست.

دووەم– تایەکی زۆر.

سێیەم– خێرا لێدانی دڵ.

چوارەم– سەرئێشە.

پێنجەم– خێرابوونت لە هەناسەدان.

شەشەم– هێڵنج دان و ڕشانەوە.

خۆپاراستن لە جەڵتەی گەرما چۆن دەبێت؟

یەکەم– خواردنەوەی ئاوی زۆر.

دووەم– دوورکەوتنەوە لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر کاتێک پلەی گەرما زۆر بەرزە.

سێیەم– پشوو بدە لە ژینگەیەکی فێنکدا، چاودێری تەندروستی خۆت بکە بۆ هەر نیشانەیەک.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو