٧ڕۆژ
تەلارى پزیشکى ئاکار بڵاوىکردەوە، شەكەتبوون یان ماندووبوونی چاوەكان Eye Strain واتە ماندووبوونی ماسولكەكانی چاوەكان، ئەم حاڵەتە روودەدات لە ئەنجامی زیاد بەكارهێنانی چاوەكان، كە پتر بێت لە توانایان، دەشڵێن، شەكەتبوونی چاوەكان بەشێوەیەكی درێژخایەن كاریگەرییەكی نێگەتیڤی بەرچاو دەكاتە سەر توانای فێربوون و توانای تەركیز و سەرنجدان.
تەلارى پزیشکى ئاکار لەبارەى شەكەتبوون یان ماندووبوونی چاوەكان و نیشانەکانى و چۆنیەتى چارەسەکردنى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
شەكەتبوون یان ماندووبوونی چاوەكان واتە ماندووبوونی ماسولكەكانی چاوەكان، ئەم حاڵەتە روودەدات لە ئەنجامی زیاد بەكارهێنانی چاوەكان، كە پتر بێت لە توانایان. زۆرجار لەپاش زیاد بەكارهێنانی چاوەكان بەتایبەتی لەبەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەردا، لەوانەیە كە زیاتر هەست بە سووتانەوەی چاوەكان بكەیت لەوكاتەی كە ماندووكردنی ماسوولكەكانی چاو .
شەكەتبوون یان ماندووبوونی چاوەكان چەندین نیشانەی تری هەیە، كە زۆربەیان تایبەتمەند نین بە ماندووبوونی چاوەكان، لەوانەش:-
سەرئێشە، ئازار لە مل و پشتدا، گرژبوونی ماسوڵكەكانی دەوری چاوەكان، سەرسووڕان، سووتانەوەی چاوەكان هەتا لەپاش داخستنیشیان، هەستكردن بە سووكبوونی سەرLightheadedness لەكاتی جووڵاندنەوەی سەردا، هێڵنج، ناسافی لە بینیندا Blurred vision، بینینی هەرشتێك بە دووانە Double vision، زیادبوونی فرمێسككردن، خورشت لە چاوەكاندا، هەستكردن بە قوڕسبوون و ناڕەحەتی لەكاتی جووڵاندنەوەی چاوەكان بە زۆربەی ئاراستەكاندا، هەستكردن بە قوڕسبوونی پێڵووەكان و پێشەوەی سەر، هەستكردن بە ماندووبوونێكی گشتی لەش، زەحمەتی لەكاتی خوێندنەوەدا، كەمبوونەوەی تەركیز لەكاتی خوێندنەوە و سەیركردندا.
شەكەتبوونی چاوەكان بەشێوەیەكی درێژخایەن كاریگەرییەكی نێگەتیڤی بەرچاو دەكاتە سەر توانای فێربوون و توانای تەركیز و سەرنجدان.
دەستنیشانكردنی شەكەتی چاوەكان تا راددەیەك ئاسانە، چونكە نیشانەكانی تەنیا لەو كاتانەدا دەردەكەون كە چاوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و بە تەركیز بەكاردەهێنرێن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *