پسپۆڕیێکی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت، ئەگەر خواردنێک بخورێت، کە پیس بووبێ بە بەکتریا ئەوا ئەم نیشانانەى تێدا دەردەکەوێت ڕشانەوە، تا، ئازارى ناوسک، سکچوون، دڵتێکەڵهاتن، نەمانى حەزى خواردن.
د. زاگرۆز غەفور پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، شەکرە و کوێرە گلاندەکان، لە نووسینێکدا ئاماژە بەو نەخۆشییانە دەکات، کە بەهۆى خواردنى پیسبوو بە بەکتریا تووشى دەبین، دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
ئەگەر خواردنێک بخورێت، کە پیس بوبێ بە بەکتریا ئەوا ئەم نیشانانەى تێدا دەردەئەکەوێت:-
یەکەم- ڕشانەوە
دووەم- ئازاری ناوسک
سێیەم- سکچوون
چوارەم- تا
پێنجەم- دڵتێکهەڵاتن
شەشەم- نەمانی حەزی خورادن
ئەم نیشانانە دوای کاتژمێرێک یا زیاتر درووست ئەبن و ئەکرێ خۆیان باش ببن لە چەند ڕۆژێکدا، ئەکرێ جۆری بەکتریاکە مەترسیدار بێت ئەوا نێشانەکان توند و زیاتر ئەخایەنن و پێویستت بە نەخۆشخانە ئەبێت بە پەلە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *