سەنتەری میدیای پزیشکی بڵاوى کردەوە، نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی بۆڕییەکانی هەوا سێیەم هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانە لە سەرانسەری جیهاندا، دەشڵێن، ئەوانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە سییەکانیان توشی زیان دەبن و کۆکە و هەناسەتەنگی و ویزەی هەناسەیان دەبێت.
سەنتەری میدیای پزیشکی لەبارەى نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی بۆڕییەکانی هەوا، کە سێیەم هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانە لە سەرانسەری جیهاندا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی بۆڕییەکانی هەوا سێیەم هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانە لە سەرانسەری جیهاندا.
ئەوانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە سییەکانیان توشی زیان دەبن و کۆکە و هەناسەتەنگی و ویزەی هەناسەیان دەبێت.
جگەرەکێشان و هەڵمژینی دووکەڵی کەسانی جگەرەکێش و پیسبوونی هەوا لە هۆکارەکانی توشبوونن.
بۆیە باشترین رێگە بۆ دووربوون لەم نەخۆشییە وازهێنانە لە جگەرەکێشان.
چۆن ئەو نەخۆشییە دەستنیشان دەکرێت؟
لەکاتی سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا هەناسە زۆر تەنگ دەبێت.
باشتر وایە نیشانەکانت پشتگوێ نەخەیت و دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *