جۆینی تیلیگرام بن

گیرانی بۆری فرمێسک چییە و چارەسەرى بەچى ڕێگایەک دەکرێت؟

گیرانی بۆری فرمێسک چییە و چارەسەرى بەچى ڕێگایەک دەکرێت؟

٧ڕۆژ

دکتۆر میران حەسەن دەڵێت، گیرانی بۆری فرمێسک لە منداڵاندا بە شێوەیەکی باو بریتییە لە ئاو کردن و ڕیپۆقکردنی بەردەوامی چاوی منداڵەکە، دەشڵێت، گیرانی بۆری فرمێسک لە بەساڵاچوواندا بریتییە لە ئاوکردنی بەردەوامی چاو، ئەگەر جەراعەتی لەگەڵبوو ئەوا یان هەوکردنی چاوە یان کیسی فرمێسکیش تووشی هەوکردن بووە لەگەڵیدا.

‎دکتۆر میران حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو و نەشتەرگەری چاو لە نووسینێکدا ئاماژە بە گیرانى بۆرى فرمێسکى چاو دەدات و دەقى نووسینکەى بەمجۆرەیە:-

گیرانی بۆری فرمێسک لە منداڵاندا بە شێوەیەکی باو بریتییە لە ئاو کردن و ڕیپۆقکردنی بەردەوامی چاوی منداڵەکە.

بۆری فرمێسک لە منداڵی تازە لەدایکبوودا بەتەواوی نەکراوەتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا یان بەتەواوی دەکرێتەوە بەبێ نەشتەرگەری و بە چارەسەری مەساجی یان قەترەی دژە بەکتریا. ئەگەر ئەوانە سوودی نەبوو تا سەروو تەمەنی ۱ ساڵ ئەوا دەبێت بۆری فرمێسک بئاژنرێ و پێویستە لە ژێر بێهۆشکردنی گشتی ( بەنجی عام ) بۆرییەکەی بۆ بکرێتەوە.

لە کاتی زیادبوونی و بەردەوامبوونی پێویستە سەردانی پزیشکی پسۆڕبکەیت بە مەبەستی ئەنجامدانی چارەسەری پێویست و ئەم کارە نابێت پشتگوێبخرێت

گیرانی بۆری فرمێسک لە بەساڵاچوواندا بریتیە لە ئاوکردنی بەردەوامی چاو، ئەگەر جەراعەتی لەگەڵبوو ئەوا یان هەوکردنی چاوە یان کیسی فرمێسکیش تووشی هەوکردن بووە لەگەڵیدا.

چارەسەرى حاڵەتەکە لە کەسانى گەورەدا زۆرجار بریتیە لە نەشتەرگەری لکاندنی توورەکەی فرمێسک بە بۆشایی ناو لووتەوە، کە ئاسایی ڕێڕەوی فرمێسکی تێدا دەکرێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو