جۆینی تیلیگرام بن

چۆن کارییگەریی بەرزبونەوەى پلەى گەرما لەسەر جەستەمان کەم بکەینەوە؟

چۆن کارییگەریی بەرزبونەوەى پلەى گەرما لەسەر جەستەمان کەم بکەینەوە؟

٧ڕۆژ

دکتۆر بنار ئەتروشی دەڵێت، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر جەستەمان و پێویستە لەچەند ڕێگەیەکەوە کارییگەرییەکانى کەم بکەینەوە لەوانەش خۆ بەدورگرتن لە چوونە بەر خۆر لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ ی ئێوارە و خواردنەوەی برێکی باش لە ئاو، کە کەمتر نەبێ لە هەشت پەرداخى ڕۆژانە بۆ خۆپاراستن لە وشکبونەوە ى جەستە.

دکتۆر بنار ئەتروشی، پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست لەبارەى بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما و کارییگەرییەکانى لەسەر جەستەى مرۆڤ لە نوسراوێکدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.

بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر جەستەمان و پێویستە لەچەند ڕێگەیەکەوە کارییگەرییەکانى کەم بکەینەوە، کە ئەمانەن:-

یەکەم- بەکارھێنانی دژەخۆر بەرێک و پێکی.

دووەم- خۆ بەدورگرتن لە چوونە بەر خۆر لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ ی ئێوارە.

سێیەم- ھەڵبژاردنی شوێنی سێبەر.

چوارەم- بەکارھێنانی کڵاو و چاویلکە و جلی فێنک و قۆڵ درێژ.

پێنجەم- لە ھەمووی گرنگتر خواردنەوەی برێکی باش لە ئاوە، کە کەمتر نەبێ لە هەشت پەرداخى ڕۆژانە بۆ خۆپاراستن لە وشکبونەوە ى جەستە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو