٧ڕۆژ
دکتۆر عەلى عەبدول لەتیف دەڵێت، وەرەمى مێشك حاڵەتێكی ئاڵۆزە و چەند هۆکارێک هەیە بۆ توشبوون بەو نەخۆشییە لەوانەش بۆماوەیی، هۆکارە ژینگەییەکان، ماددە کیمیاییەکان، دەشڵێن، نەخۆشییەکە بە چەند ڕێگایەک چارەسەر دەکرێن لەوانەش نەشتەرگەری، چارەسەری تیشکی و چارەسەری کیمیایی، دەشێت بەسوود و کاریگەر بن لەم حاڵەتەدا.
دکتۆر عەلى عەبدول لەتیف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى توشبوون بە وەرەمى مێشک و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
وەرەمى مێشك حاڵەتێكی ئاڵۆزە و چەند هۆکارێک هەیە بۆ توشبوون بەو نەخۆشییە لەوانەش:-
یەکەم- بۆماوەیی
دووەم- هۆکارە ژینگەییەکان
سییەم- ماددە کیمیایەکان
چوارەم- هەموویان دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە گەشەکردنی وەرەمی میشك.
پێنجەم- دیاریکردنی هۆکارەکان نەك تەنها بۆ خۆپاراستن، بەڵکو بۆ ئاسانکردنی چارەسەرەکان و باشترکردنی دەرەنجامەکانیش زۆر گرنگە.
چارەسەرى نەخۆشییەکە چۆن دەکرێت؟
یەکەم- چارەسەرکردنەکان جیاوازن بەپێی هۆکارەکانی وەک جۆری وەرەم و قەبارە و شوێنی.
دووەم- نەشتەرگەری، چارەسەری تیشکی و چارەسەری کیمیایی، دەشێت بەسوود و کاریگەر بن لەم حاڵەتەدا.
بۆیە تکایە ئاگاداری تەندروستیتان بن و لەکاتی هەر نیشانەیەکی نەخوازرا و دەتوانن سەردانی پزیشکى پسپۆڕ بکەن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *