جۆینی تیلیگرام بن

لە هاویندا خواردنەوەی سارد یان گەرم باشترە؟

لە هاویندا خواردنەوەی سارد یان گەرم باشترە؟

٧ڕۆژ

خواردنەوەی چای گەرم لە هاوین دا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە، ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات، بە مەرجێک  ئەو شوێنەی لێ دەخورێتەوە کراوە بێت و هەوا بە باشی  ئاڵوگۆڕ بکات، نەوەک لە ناو ژورێکی داخراو کە هەوا گوڕکێی تیانەبێت، دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک سودەكانی خواردنەوەی سارد و گەرمی خستوەتەڕو.

خواردنەوەی چا یا هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی مولولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جستە.

خواردنەوەی ئاوی سارد یا شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لیمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات، بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یا شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یا شەربەتی فرێشی سارد،  چونکە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینویەتی و دوای ماوەیەکی کورت دوبارە تینوت دەبێتەوە.

خواردنەوەی چای روەكی گەرم، وەک گوڵەبەیبون یا لیمۆ و نەعنای گەرم یا شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە، هەروەها پێویستە لە هاوین دا مرۆڤ دوربکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، ڕۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو