جۆینی تیلیگرام بن

سودێکی گرنگی خواردنەوەى چاى گەرم لە هاویندا ئاشکرا کرا

سودێکی گرنگی خواردنەوەى چاى گەرم لە هاویندا ئاشکرا کرا

دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی دەڵێت، پێویستە لە هاویندا مرۆڤ دوور بکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان و هەروەها، ڕۆژانە دەبێت چەند جارێک سەوزە و میوە بخوات، دەشڵێت، خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات بەەڵام ئەو شوێنەى لێیى دەخورێتەوە کراوە بێت.

دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەبارەى ئەوەى ئاوی سارد و شەربەتی فرێشى سارد كامیان باشترە بۆ كەمكردنەوەی تینوێتی لە وەرزى هاویندا بابەتێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە، کە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات، بە مەرجێک ئەو شوێنەی لێى ئەخورێتەوە کراوە بێت و هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ بکات، نەوەک لە ناو ژوورێکی داخراو، کە هەوا گوڕکێی تیا نەبێت، خواردنەوەی چا یا هەر هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی موولوولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جەستە .

بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراو، خواردنەوەی ئاوی سارد یا شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات .

بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یا شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یا شەربەتی فرێشی سارد، چونکە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابنە هۆی شکاندنی تینوویەتی و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە تینووت دەبێتەوە .

خواردنەوەی چای ئەعشابی گەرمی وەک گوڵەبەیبوون یا لێمۆ و نەعنای گەرم یا شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە، هەروەها پێویستە لە هاویندا مرۆڤ دوور بکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، ڕۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو