جۆینی تیلیگرام بن

ئەو خواردنانەی بۆ بەردی زراو زیانیان هەیە کامانەن؟

ئەو خواردنانەی بۆ بەردی زراو زیانیان هەیە کامانەن؟

دکتۆر فەرمان عوسمان دەڵێت، کۆمەڵێک خواردن زیانیان بۆ بەردى زراو هەیە لەوانەش خواردنی سورکراوە وەک پەتاتەی سورەکراو، باینجانی سورکراو، مریشکی سورکراو و ماسی سورکراو و شیری تەواو چەوری و بەرهەمەکانی وەک پەنیر، ماست، ساردەمەنی، محەلەبی و کاستەر.

دکتۆر فەرمان عوسمان، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نوسینێکدا ئاماژە بەو خواردنانە دەکات، کە دەبنە هۆى درووستبوونى بەردى زراو و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

یەکەم– خواردنی سورکراوە وەک پەتاتەی سورەکراو، باینجانی سورکراو، مریشکی سورکراو و ماسی سورکراو.

دووەم– خواردنی موعالجەکراوی کارگەکان وەک چپس، پسکیت و شیرینی.

سێیەم– شیری تەواو چەوری و بەرهەمەکانی وەک پەنیر، ماست، ساردەمەنی، محەلەبی و کاستەر.

چوارەم– گۆشتی سور، بەجۆرێک باشتره ئەم جۆرانەى نەخورێن:-

پێنجەم- گۆشتی گوێرەکە، مانگا، مەڕ و فاست فود.

شەشەم- گۆشتی بەرهەمهێنراوی کارگەکان وەک بێرگەر، گۆشتی قوتو و ستیک.

حەوتەم– هێلکە بە تایبەت هێلکەو ڕۆن.

هەشتەم– خواردنەوە گازی و کحولیەکان و ئیشی هەویر.

نۆیەم– پەتاتەی کوڵاو، خواردنی ترش، ترشیات، عەمبە، زەیتون، سیری خۆشکراو له خوێدا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو