جۆینی تیلیگرام بن

مەترسییەکانى پشتگوێخستنی هەوکردنی میزەڵدان چین؟

مەترسییەکانى پشتگوێخستنی هەوکردنی میزەڵدان چین؟

پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى گورچیلە و میزەڕۆو دەڵێت، خوران و سووتانە‌وە‌ لە‌كاتی میزكردن، زوو زوو میزھاتن و ئازاری خوارە‌وی سك و پشت، لە‌ نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی میزە‌ڵدانن، دەشڵێت، مە‌ترسییە‌كی ھە‌وكردنی میزە‌ڵدان ئە‌وە‌یە‌ بە‌كتریا توشكە‌رە‌كان لە‌ میزە‌ڵدانە‌وە‌ سە‌ر بكە‌ون بە‌رە‌و گورچیلە‌.

‎دکتۆر کاوە فەقێ ڕەحیم، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى گورچیلە و میزەڕۆو لە نووسینێکدا ئاماژە بە مەترسییەکانى پشتگوێ خستنی هەوکردنی میزەڵدان دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

‎خوران و سووتانە‌وە‌ لە‌كاتی میزكردن، زوو زوو میزھاتن و ئازاری خوارە‌وی سك و پشت، لە‌ نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی میزە‌ڵدانن.

ھۆكاری سە‌رە‌كی ھە‌وكردنی میزە‌ڵدان بە‌كتریایە و زۆربە‌ی توشبوانیش لە‌ خانمانن، چونكە‌ میزە‌ڕۆی خانمان بە‌ بە‌راورد بە‌ پیاوان كورتترە‌ و بە‌كتریاكان ئاسانتر سە‌ردە‌كە‌ون بە‌ ئاڕاستە‌ی میزە‌ڵدان.

چارە‌سە‌ری سە‌رە‌كی و بنە‌ڕە‌تی نە‌خۆشییە‌كە‌ دە‌رمانی دژە‌ بە‌كتریایە‌، بە‌ڵام دە‌بێ پزیشك بڕیار لە‌ جۆر و ماوە‌ی بە‌كارھێنانی دە‌رمانە‌كە‌ بدات.

بۆ تاودانی چاكبوونە‌وە‌ی حاڵە‌تە‌كە‌ش، باشترە‌ شلە‌مە‌نیە‌كان زۆرتر بخورێنە‌وە‌، توشبووە‌كانیش ڕاھاتوون، كە‌ بە‌چی حاڵە‌تە‌كە‌یان خراپتر دە‌بێت یان دووبارە‌ تووش دە‌بنە‌وە‌، بۆیە‌ ھە‌ریە‌كێكیان بە‌ڕێگە‌ی خۆی خۆی دە‌پارێزێ.

مە‌ترسییە‌كی ھە‌وكردنی میزە‌ڵدان ئە‌وە‌یە‌ بە‌كتریا توشكە‌رە‌كان لە‌ میزە‌ڵدانە‌وە‌ سە‌ر بكە‌ون بە‌رە‌و گورچیلە‌.

ئە‌وە‌ش زۆرتر لە‌و كە‌سانە‌ ڕوودە‌دات، كە‌ سیستمی بە‌رگری جە‌ستە‌یان لاوازە‌، یان پە‌ككە‌وتنی گورچیلە‌یان ھە‌یە‌.

ئە‌وانە‌ی لە‌ شوێنی گورچیلە‌یان ئازاریان ھە‌یە‌، یان ئێڵنج و تایان ھە‌یە‌، باشترە‌ ڕاوێژ بە‌ پزیشك بكە‌ن، چونكە‌ ئە‌وانە‌ لە‌ نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی بە‌شە‌كانی گورچیلە‌ن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو