جۆینی تیلیگرام بن

چۆن لەشکرێک مووچەخۆر خزێنراوەتە ناو خانەنشینی سەربازییەوە

چۆن لەشکرێک مووچەخۆر خزێنراوەتە ناو خانەنشینی سەربازییەوە

٧ڕۆژ-ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

پارتی و یەکێتی لە ململانێی نادیموکراسی ‌یانەی خۆیان‌دا، ژمارەیەکی یەکجار زۆر خەڵک‌یان بە ناوی پێشمەرگەی دێرین و ژنی شاخەوە دور لە هەموو پرەنسیپێک، بە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و خزمخزمێنە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، لەسەر بودجەی گشتی، خانەنشین کردوە. ئەمە وتەی یەکێکە لە پێشمەرگە دێرین و سەرەتاییەکانی شۆڕشی کوردایەتی.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەکردنی مووچەکانیان راگیراوە، ئەوەش بەهۆی بوونی گومانێکی زۆر لەسەر ئەو ژمارە زەبەلاحەی بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کراون.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ١٤٠ هەزار کەس لە ژێر ناوی پێشمەرگەدا خزێنراوەتە ناو خانەنشینی سەربازییەوە و ئێستا بووەتە گرفتێکی گەورە لەبەردەم رەوانەکردنی پشکی خانەنشینانی سەربازیی.

لەوبارەوە جەمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بە لەدیدارێکی میدیاکانی نزیک لە یەکێتییدا کۆمەڵێک زانیاری نەبیستراوی لەبارەی خانەنشینانی پێشمەرگەوە ئاشکرا کرد.

جەمیل هەورامی دەڵیت تەنها یەک لایەنی سیاسی ١٠٤ هەزار کەسی بە خانەنشینی بە ناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کردووە و کۆی گشتیی پێشمەرگەکان کە لە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان خانەنشین کراون زیاتر لە ١٣١ هەزار کەس دەبن.

بە پێی زانیارییەکانی سەرۆکی کۆمەڵەکە، هەریەکە لە پارتی دیموکرات، یه‌كێتی نیشتیمانی، حزبی شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سۆسیالیست پێشمەرگەی خانەنشینیان لە کۆمەڵەکەیان هەیە.

جەمیل هەورامی وتوویەتی یەکێتی و پێنج حیزبیان پێکەوە ٢٧ هەزار خانەنشینیان هەیە.

هەورامی ناوی ئەو لایەنە سیاسییەی نەبردووە کە ئەو ژمارە زۆرەی لە پێشمەرگەی خانەنشین هەیە بەڵام بە ئاماژەکانی پارتی دیموکراتی بەوە تۆمەتبار دەکات کە خاوەنی ئەو ژمارە پێشـەرگەیەی خانەنشین.

ئەم لەشکرە خانەنشینە کە لە ژێر ناوی پێشمەرگە مووچەخۆرکراون، لە ماوەی ٣٠ ساڵی حوکمڕانی ئەم دوو هێزە کراونەتە بارگرانییەکی گەورە بەسەر بودجەی گشتییەوە.

مانگانە پارەیەکی زەبەلاح بۆ مووچەی ئەو کەسانە دەڕوات کە بێ ئەوەی رۆژێک خەباتی چەکدارییان بۆ گەلەکەیان ئەنجام دابێت.

ئەمە یەکەمجار نیە ناوی هەزاران کەسی وەهمی و بندیوار لەناو لیستی مووچەخۆرانی هەریم ئاشکرا دەبێت کە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە کراونەتە بار بەسەر بودجەی گشتییەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو