٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد
عێراق دەست بەسەر غازی کۆرمۆردا دەگرێت؟
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو چوویە ئیمارات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.
سهردانهكهی هاوكات بوو لهگهڵ بڕیاری ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بۆ كڕینی غازی كێڵگهی (كۆرمۆر) له كۆمپانیای (هیلال)ی ئیماراتی و گواستنهوهی بۆ وێستگهی كارهبای كهركووك.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی تاوتوێکردنی ئەو پرسەیە و دەیەوێت لەرێگەی حکوومەتی ئیماراتەوە رێگری لەو هەنگاوەی عێراق بکات.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەهۆی بوونی یەدەگێکی گەورەی غازی لەو ناوچەیە چاوی زلهێزانی ناوچەکەی لەسەرە و ئەمریکا خواستی ئەوەی هەیە عێراق لە دابینکردنی غازدا پشتی پێ ببەستێت.
کێڵگەکە لە ڕووی جوگرافیەوە لە سنووری دەسەڵاتی یەکێتیدایە، بەڵام لەگەڵ پارتی لەسەر شێوازی ئیدارەدانی کێشەیان هەیە، پێشتر ٧رۆژ لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا ئاشکرای کردبوو سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانی یەکێتی و پارتی غازی کۆرمۆرە.
پارتی دەیەوێت هاوشێوەی نەوت غاز هەناردەی دەرەوە بکات بەڵام یەکێتی دەیەوێت لە رێگەی بەغداوە هەناردە بکرێت و لەو رێگەیەوە پشکی سنوورەکەی خۆی لە عێراق وەربگرێت.
لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵ رەزامەندی نیشاندا تا وەزارەتی کارەبای عێراق رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای هیلای ئیماراتی بکات بۆ کڕینی غازی کۆرمۆر بۆ وێستگەی کارەبای کەرکووک، ئەوەش بێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی هەرێم.
ئەم هەنگاوە نیگەرانی توندی حکوومەتی هەرێمی بەدواداهات و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە روونکردنەوەیان ئەنجامدانی هەر رێککەوتنێکی لەوشێوەیەی رەتکردەوە.
پرسی فرۆشتنی غازی کۆرمۆر بە وێستگەی کارەبای کەرکووک نوێ نیە و پێشتریش وەزارەتی کارەبای عێراق راکێشانی بۆری غازی لە کێڵگەکەوە بەرە و شاری کەرکووک راگەیاندبوو هەر ئەو کاتیش حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێ ئاگایی خۆیان نیشاندا.
هەرچی یەکێتی نیشتیمانییە کە دەسەڵاتداری ناوچەکەیە بێدەنگی لەو پرسە نیشان داوە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەوە نەبووە.
سەردانەکەی سبەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات بۆ رێگری کردنە لەو رێککەوتنەی کە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتییەکە و حکوومەتی عێراق ئەنجامی بدات.
كێڵگهكه ئێستا لهلایهن ئهمریكاو توركیاو ئێرانهوه چاوی لهسهره، ئێران كه خۆی غاز له توركیاو عێراق دهفرۆشێت دژی ههناردهكردنی غازی كۆرمۆره، بۆیه ههرجارێك باس له ههناردهكردن دهكرێت كێڵگهكه دهكهوێته بهر هێرش، لە دوایین هێرشدا چوار كارمهندی ئهو كۆمپانیایهی له كێڵگهكهدا كاردهكات، كوژران.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *