جۆینی تیلیگرام بن

بۆچی پیاوە شەبەحەکەی تورکیا باسی فرۆکەخانە و نەخۆشخانەی سلێمانی دەکات؟

بۆچی پیاوە شەبەحەکەی تورکیا باسی فرۆکەخانە و نەخۆشخانەی سلێمانی دەکات؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

ئایا تورکیا نیازی بۆردوومانکردنی سەنتەری سلێمانی هەیە؟

هاکان فیدان، سندوقی رەشی ئەردۆگان و پیاوی شەبەحی تورکەکان جارێکی دیکە هەڕەشەی لە سلێمانی و لە یەکێتی کردەوە و هۆشداری پێدا کە چاودێری فرۆکەخانە و نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکەن لەوەی کە لەلایەن گەریلاکانەوە بەکاردەهێنرین.

ئێوارەی رۆژی رابردوو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کە ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی دەزگای میت بووە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: “پەکەکە هیچ شوێنێکی لە سنوورەکانی تورکیا کۆنترۆڵ نەکردووە، بەڵام لە عێراق و سووریا چەندین شوێنیان داگیر کردووە.”

هاکان فیدان رایگەیاند: “ئێمە بە ئاشکرا لەگەڵ سلێمانی قسە دەکەین، کۆبوونەوە هەیە و بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکرێ.”

فیدان وتی بەداخەوە شتێکی بە ئازارە کە سلێمانی بووەتە شوێنێکی وا کە ڤایرۆسێکی وەک پەکەکە کاریگەری لەسەر دروست دەکات و کۆنتڕۆڵی دەکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ناوی نەخۆشخانە و فڕۆکەخانەی سلێمانی هێنا و وتی رێگە مەدەن پەکەکە بینە شارەکانتان ، نەخۆشخانەو فڕۆکەخانەکانتان بەکاربهێنن بە پێچەوانەوە ئۆپراسیۆنی نەشتەرگەییەکانمان بەردەوام دەبێت.

دەستەواژەی ئۆپراسیۆنی نەشتەرگەری، هێمایە بۆ ئەو بۆردوومانە ئاسمانییانەی کە لە رێگەی درۆنەوە لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن و تێێدا بەرپرس و ئەندامانی سەر بە گەریلاکانی پەکەکە دەکەنە ئامانج.

بە بڕوای شارەزایان ناوهێنانی نەخۆشخانە و فڕۆکەخانە لە سلێمانی لەلایەن هاکان فیدانەوە پەیامێکی روونە بۆ یەکێتی ئەگەر نەچنە ژێر باری داواکارییەکانیان ئەوا ئەو شوێنانە دەکرێت بکرێنە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانیان.

پێشتر تورکیا، هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی لە فڕۆکەخانەی عەربەت بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید و سیانی دیکەش برینداربوون.

هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین جارە لە تورکیاوە و بە دیاریکراوی لەلایەن لە سەرۆکی ئەو وڵاتە، وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆکی دەزگای میتەوە راستەوخۆ پەیامی هەڕەشە ئامێز ئاڕاستەی سلێمانی و یەکێتی دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی یەکێتی نەچوونەتە ژێر باری داواکارییەکانیان.

لە دوایین لێدوانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، جەختی لەوەکردووەتەوە ئامادە نیە زانیاری هەوڵگری لەسەر گەریلاکانی پەکەکە لەگەڵ تورکەکان بگۆڕێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو